هیچ شتێک سەرسامم ناکات/ مەحمود دەروێش

0
2661

وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: تـوانـا شوانی

 

”هیچ شتێک سەرسامم ناکات”

موسافیرێک لە پاسدا ئاوها دەڵێ:

نە ڕادیۆ، نە ڕۆژنامەی بەیانیان، نە هەڵکشان بەسەر شاخ و چیاکاندا

دەمەوێ بگریم.

شۆفێرەکە دەڵێ:

چاوەڕێی گەیشتنی وێستگە بە و هەرچەندی دەتوانی بگری بە تەنیایی.

ژنێک دەڵێ:

منیش بەهەمان شێوە، هیچ شتێ سەرسامم ناکات،

گۆڕەکەم بە کوڕەکەم پیشاندا بەدڵی بوو، نووست و ماڵئاوایی لێنەکردم.

خوێندکارێکی زانکۆ دەڵێ:

منیش هیچ شتێ سەرسامم ناکات، ئارکۆلۆجیام خوێند،

بە بێ ئەوەی هیچ ناسنامەیەک لە بەرد بدۆزمەوە،

من هەربەڕاستی خۆمم ؟

سەربازێک دەڵێ:

منیش ، هیچ شتێ سەرسامم ناکات. گەمارۆی تارمایەک دەدەم تەوقم دەکات.

شۆفێرە تووڕەکە دەڵێ:

ئەوە گەیشتینە دوا وێستگە، ئامادەی دابەزین بن.

هاوار دەکەن:

دوای وێستگەکەمان دەوێ ، بڕۆ!

لێ من ئێژم:

لێرە دامبەزێنە، منیش وەکو ئەوان هیچ شتێ سەرسامم ناکات بەڵام لە سەفەر ماندووم.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.