هونەرمەند بێهنام مورادی، گۆرانیەکی لەسەر کۆڵبەر بڵاو کردەوە

0
878

ڕۆژی کورد: هونەرمەندی لاوی کورد، بێهنام مورادی، گۆرانیەکی لەسەر کۆڵبەر بڵاو کردۆتەوە کە شیعرەکەی هی “ڕەحیم لوقمانی”یە.

ئەم گۆرانیە پێشکەش بە کۆڵبەرانی کۆچکردووی ڕووداوی ڕنووی سەردەشت کراوە.

دەقی شیعری ئەم گۆرانیە:

کۆڵبەر…

ئەگەر ئەم کۆڵەی من نەبێ،

پاساژەکان، تەلارەکان باڵا ناکەن،

بازرگانان جەژنی دۆلار بەرپا ناکەن

ئەگەر ئەم کۆڵەی من نەبێ،

لێوی منداڵم یەک بزە و

سفرەی ماڵم نان نابینێ

ئەگەر من و کۆڵباری ناچاریم نەبێ

لافاو چی بکاتە بابۆڵە،

بۆ ناو گەرووی ئەم چۆمانە؟

بەفر داخی کانیی خنکاو

بەسەر کێدا هەرەس بێنێ؟

تفەنگ چی بکاتە نیشانە؟

ئەگەر ئەم کۆڵەی من نەبێ،

منداڵی من سفرەی خاڵی و ماڵم بێبەش لە ژیانە…!

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت