هونەرمەندێکی خۆش نووسی کورد لە سنە، کۆچی دوایی کرد

0
853

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، “یەدوڵا نامجوو”، هونەرمەندی خۆش نووسی کوردی خەڵکی سنە لە کوردستانی خۆرهەڵات، کۆچی دوایی کردووە و ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٣ی سەرماوەز لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی محەممەدی ـی سنە، نێژراوە.

یەدوڵا نامجوو، هەروەها مامۆستای هونەری قوتابخانەکانی شاری سنە بوو.

یەدوڵا نامجوو، ساڵی ١٣٠٣ لە سنە لە دایک بووە و تا تەمەنی ١٧ ساڵان و بە هۆی دوورخرانەوەی ئەو کاتییان لە لایەن دەسەڵاتی شا، لە کرماشان ژیاوە.

هونەرمەندی کۆچکردوو، لە تەمەنی ١٦ ساڵانەوە خەریکی کاری هونەری لە بواری خۆشنووسی ـدا بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت