هاووڵاتیەکی تری کورد لەبەر دەستکورتی خۆی کوشت

0
948

ڕۆژی کورد: بە گوێرەی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد، دۆینێ چوارشەممە 20ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاووڵاتیەکی کورد بە ناوی “ئەنوەر عەبدی”، تەمەن 47 ساڵان و خەڵکی گوندی “برایم ئاباد”ی سەر بە باژێڕی میاندواو لە کوردستانی خۆرهەڵات بە هۆی دەستکورتی و نەدارییەوە خۆی کوشت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، ناوبراو قەرزدار بووە و بە هۆی ئەوەی کە قەرزدارەکان گوشاریان خستۆتە سەر و بۆ داوای قەرزەکانیان چوونە ماڵەکەی، دوای ڕۆیشتنی خاوەن قەرزەکان خۆی کوشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٤٧ ساڵانە، خێزاندارە و بە هۆی باروودۆخی نالەباریی ئابووری و بێکاری لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، خۆی کوشتووە.

گوندی برایم ئاوا لە ١٠ کیلۆمیتریی باژێڕی میاندواو و لە ڕێگای نێوان بۆکان و میاندواو هەڵکەوتووە.

شارەزایان، بێکاری، هەژاری، گوشاری کۆمەڵایەتی و کێشەی بنەماڵەیی بە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە کوردستانی خۆرهەڵات دەزانن.

هەر لەو حەوتوویەدا هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٣ ساڵانی باژێری مهاباد لە گەڕەکی باغی سەفا ـی ئەو باژێڕە خۆی کوشتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.