نەوسوود/ هێزە نیزامییەکان دەستیان بە سەر کەلوپەلی کۆڵبەرانی کوردا گرت

0
626

هێزەکانی سوپای پاسداران لەپاوە، دەستیان بە سەر کەلوپەلی کۆڵبەرانی کورد لەسنووری نوسوود، کە نرخەکەی ٢٥٠ ملیۆن تمەن خەملێندراوە گرتووە.

هێزەکانی سپای پاسداران بە هاوکاری هەنگی مەرزی لەناوچەی نەوسوود و لەکوێستانەکانی “قەڵاگا و شێخان” دەستیان بە راوەدوونانی کۆڵبەرانی کورد کردووە.

ئەو هێزانە سەر بە پاسگا و بنکەکانی “شوشمێ، شێخام و شەمشی” بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە زیاتر لە ٤٨ کاتژمێر کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردیان گەمارۆ داوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزەکانی سوپای پاسداران و هەنگی مەرزی توانیویانە دەست بەسەر هیندێ کەلوپەل کە نرخەکەی ١٠٠ ملیۆن تمەن بووە بگرن.

لەلایەکی دیکەوە و بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ئاژانسی کوردپا گەیشتوون، ئێوارەی رێکەوتی ٢ی گەلاوێژ لە دۆڵی” دوو ئاوان”ی نەوسوودیش دەست بەسەر کاڵای کاسبکارانی کوردا گیراوە.

هێزە نیزامییەکان توانیویانە بە بڕی ١٥٠ ملیۆن تمەن کاڵای کۆڵبەران و کاسبکاران زەوت بکەن.

هاووڵاتییانی کورد لە شارە سنوورییەکانی کوردستان بە هۆی هەژاری و بێکاری و هەڵاوسانی زۆر روو لە پیشەی کۆڵبەری دەکەن ، کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەیان لێدەکرێ و بە نرخی لەدەست گیانیان تەواو دەبێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.