نەفرەت لەتیرۆر

0
1046
عەبدووڕەحمان ڕەسووڵ

تیرۆر لەلایەن خاوەنی بیروباوەڕی دژەمرۆڤی وکۆنەپەرست، دواکەوتوو، کەسانی ترسنۆک وکۆنەپەست پلان وبەرنامەی بۆ دادەڕێژرێت وجێبەجێ دەکرێت. ترسنۆک واتە ترسان لەچەسپاندنی پێشکەوتن وئازادی  لەبەرئەوەی بەچەسپاندنی پێشکەوتن وئازادی بیروباوەڕە کۆنەپەرست ودژە ئینسانی یەکان هەرس دەهێنێت وشکست دەهێنێت،پایەکانی مرۆڤ پەروەری بەگەشەی ئازادی بەهێزتر دەبێت بەڵام پایەکانی فەلسەفەوبیروباوەڕی کۆنەپەرستی ودواکەوتی و دژەئینسانی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵگرێتی  بە چەسپاندنی ئازادی وپێشکەوتن هەروەک بەفر بەتیشکی خۆر دەتوێنەوە بەڵام جارێکی تر نابنەوە بەبەفر.

  لە ۱-۳-۲۰۱۸ لە بنەسڵاوە لەشاری هەولێر ،لە ژێر سایەی  سیستەم و یاساکانی حکومەتی هەرێمی باشووری  کوردستان بۆمبێک بە ئۆتۆمبلێکدا دەتەقێندرێتەوە ،دواتر زۆر بەداخەوە، دوو هاوڵاتی بەسەختی برینداردەبن بەڵام دواتر یەکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەست دەدات ،ئەو دوو هاوڵاتی یە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن باوکەکە ناوی (سەڵاح)ە  ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانن، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی دەکەم ،بەهیوای بەزوویی چاک بوونەوەی کاک سەلاح  ،بەهیوای دواناخۆشی ئەو خانەوادە یەودوا ڕووداوی تیرۆریستی بێت لەدژی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەباشووری کوردستان،پاراستنی سەلامەتی ژیانی خانەوادەوکادرو ئەندامانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی  لەباشووری کوردستان لەئەستۆیی هێزەکانی ئاسایش وپۆلیسی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە.

پێویستە لەوبارەیەوە بەرپرسیارێتی پاراستنی ئارامی وئاسایشی  خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  کەلەشاروشارۆچەکەوکەمپەکانی باشووری کوردستان لەئەستوبگرن. ئەم ڕووداوە زۆر ڕوونە کە ڕووداوێکی تیرۆریستی یە، زۆر ڕوونیشە کە چۆن لەڕووداوە تیرۆریستی یەکانی ڕابروودا کە هەڵسوڕاوان وکادیران وئەندامانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وحیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دەبنە قوربانی دواتر دەردەکەوێت کە بەرپرسانی کۆماری سێدارەی ئیسلامیی ئێران لەپشت ئەو کارە تیرۆریستیانەبوونەو نەخشەوپلانەکە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە جێبەجێ کراوە، بۆ ئەم کارەتیرۆریستی یەش بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەخشەوپلانیان بۆکێشاوە دواتر جێبەجێ کراوە.

پێویستە بۆئەم ڕووداوە لێکۆڵینەوەیەکی وورد بکرێت ودواتر ڕاشکاوانە بکەروئەنجامدەرانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستی یە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێ ولەدادگایەکی ئاشکرادا سزای تاوان باران و ئەنجامدەرانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستی بدرێت.

نەفرەت لەتیرۆریستانی کۆماری سێدارەی ئیسلامیی ئێران

سەرکەوتووبێت تێکۆشانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆبەدیهێنانی ئازادی ومافەکان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.