نەخشەڕێگایەک بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژیی عەفرین

0
906
عەبدوڕەحمان ڕەسووڵ

سەرکەوتنی عەفرین تێکۆشانی هاوبەشی دەوێ، تێکۆشانی هاوبەشیش تێکۆشان و ئیرادەی گشتگیری پێویستە. هەبوونی تێکۆشانی هاوبەش و ئیرادەی بەهێزی گشتگیری مرۆڤی، پێوستی بەهەبوونی زاڵبوونی بەرژەوەندی مرۆڤایەتی یە کە زاڵ وکاریگەربێت بەسەر سەرجەم کایەو ڕیاڵە جیاوازەکانی وەک (حیزب وئایین وسەرۆک وعەشیرەت وبنەماڵە ونەتەوە) واتە تەنها ئامانج لەتێکۆشانی هاوبەش بەدیهێنانی ئاسوودەیی وئازادی مرۆڤەکان بێت.مەبەست ئەوەنی یە کە کەس سەربەحیزبەکان وخاوەن بیروباوەڕی ئایینی نەبن،دەکرێ هەریەکە خاوەن بیروباوەڕوحیزبی جیاوازبێت و ئایینى بێت بەڵام کەهاتە سەر کۆمەڵکوژی وئاوارەیی دەچێتە قۆناغێکی گشتگیری مرۆڤایەتێ و بۆیە ئەگەر بمانەوێ کۆمەڵکوژی وشەڕوئاوارەی ڕاگرین پێویستە داکۆکی کردنە کە بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی وشەڕوئاوارەیی لەسنووری زاڵبوونی بەرژەوەندی حیزبایەتی وهەبوونی هەرجۆرەبیروباوەڕوئایینێک دەربچین لە پێناوی ئەوەی باشتر وزووتر کاریگەری زۆرترو ئامانجە ئینسانی یەکە کەکۆتایی هێنان بەشەڕوکۆمەڵکوژی وئاوارەیی بەدەستبهێنین.

لە پێناو هەبوونی کاریگەری باشتر چەند پێشنیارێک بۆ هەموو ئەوانە دەخەمە ڕوو کەئەیانەوێت شاری عەفرین سەرکەوتووبێت و کۆمەڵکوژى وئاوارەیی وشەڕ کۆتایی پێ بێت.سەبارەت بە هەبوونی ناڕەزایەتی یەکان وخۆپیشاندانەکانی خەڵک لەوڵاتە جۆراوجۆرەکاندا بۆڕاگرتنی شەڕوکۆمەڵکوژی وئاوارەیی کەلەلایەن دەوڵەتی فاشیزمیی ئیسلامیی تورکیا لەژێرناوی جیهاد کردن واڵڵە واکبر لەدژی خەڵکی شاری عەفرینی خۆرئاوایی کوردستان لەسووریا بەگەڕى خستووە وبەردەوامە لەئەنجامدانی:

۱- کاتێک خۆپیشاندان وناڕەزایەتی دەکرێت سەبارەت بەعەفرین پێویستە حیزبەکان کەمتر پەرچەم وئاڵای حیزبەکان بەرزبکەنەوە.پێویستە زۆرترین وێنەی کۆمەڵکوژی وئاوارەی خەڵک بەرزبکرێتەوە،بۆئەوەی زۆرترین خەڵک بەشداربێت ولەخۆپیشاندان وناڕەزایەتی یەکان.
۲- کەمتر تنەها لەیەک شوێن وجێگایەک لەشاردا خەڵک کۆبکرێتەوە بەڵکو بەجۆرێک بێت خەڵک بەشێوازی ڕێپێوان بەناو بازاڕوشەقامەکان دا وێنەی قوربانی یەکان بەرزبکەنەوە.

۳- ئەگەربکرێت لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان چەند گەنجێک مانگ گرتن لەخواردن ڕابگەیەنن بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی وداگیرکاری سەر شاری عەفرین.
٤- هەر خۆپیشاندانێک کەدەکرێت باشترین ئامادەباشی بۆبکرێت بۆئەوەی زۆرترین کەس بەشداربێت.بەپەلەوبێ بەرنامەیی کاریگەرى یەکانى ناڕەزایەتى وخۆپیشاندانەکان کەمتر دەکاتەوە.
٥- لەخۆپێشاندانەکاندا وێنەی سەرۆکی هیچ حیزبێک بەرزنەکرێتەوە.لەبەرئەوەى خەڵک کە هاتۆتە سەرشەقامەکان بۆ پشتیوانى هیچ حیزبێک وهیچ سەرۆکى حیزبێک لەژێر هەرناوێکدابێت نەهاتۆتە سەر شەقامەکان بەڵکوبۆڕاگرتنى کۆمەڵکوژى وشەڕ وئاوارەیی خەڵکى شارى عەفرین دێتە سەرشەقامەکان بۆیە پێویست دەکات حیزبەکان وێنەى سەرۆکەکانیان لەناوخۆپیشاندانەکاندا بەرزنەکەنەوە.پێویستە پاراستنى بەرژەوەندى خەڵکى قوربانى وئاوارە بخەنە سەروویی بەرژەوەندى حیزبەکانەوە.

٦-لە هەر وڵاتێک کەخۆپیشاندان دەکرێت بە زمانی ئەو وڵاتە وبەزمانی جیاواز نووسینەکان لەدژی کۆمەڵکوژی وداگیر عەفرین بڵاوبکرێتەوە.بۆئەوەى سەرجەم نەتەوەکان تێبگەن کەخەڵکى خۆپیشاندەربۆچى هاتۆتە سەرشەقامەکان وچى دەوێت..

نەفرەت لەهەموو ئەوجۆرەسیستەمانەى لەژێر هەربیانوێک وهەرناوێکدا کۆمەڵکوژیان ئەنجام داوە یاخود لەقۆناغى ئێستادا شەڕو داگیرکارى وکۆمەڵکوژى ئەنجام دەدەن .
لەش ساغ وئاسوودەبن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.