نەتەوە یەکگرتووەکان: بەڵگەمان بەدەستەوەیە کە دەیسەلمێنێ داعش لە موسڵ جینایەت دەکات

0
956

ڕۆژی کورد: ڕێکخراوە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە هەندێک بەڵگەیان دەست کەوتووە کە دەیسەلمێنێ، هێزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی قەراغ موسڵ و ناوەوەی ئەو شارە، خەریکی ئەنجام دانی جینایەتن.

نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ ئەوان بەڵگەی پشت پێبەستراویان لەبەر دەست دایە کە بەپێی ئەو بەڵگانە، داعش لە زۆرێک لە گوندەکانی موسڵ، کوشتاری بە کۆمەڵی ئەنجام داوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەروەها هاتووە کە داعش لە ناوچەکانی قەراغ موسڵ، بنەماڵەکانی ناچار کردووە کە کوڕەکانیان بۆ شەڕ ڕادەستی داعش بکەن، لەو ناوەدا تەنانەت کوڕی تەمەن ژێر ٩ ساڵانیشی تێدایە.

هێزەکانی داعش بەتەمان بەو شێوەیە لە هەمبەر هێرشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئەرتەشی عێراق، خۆڕاگری بکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت