نەتانیاهوو: پەیوەندیی نێوان ئیسراییل و ئامریکا لە سەردەمی دۆناڵدا بەهێزتر دەبێ

0
813
Image processed by CodeCarvings Piczard ### FREE Community Edition ### on 2016-09-25 20:40:42Z | http://piczard.com | http://codecarvings.com

کاناڵی سی بی ئێس ـی ئەمریکا بەشێک لەو دیمانەیەی کاناڵەکە لەگەڵ بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل ـی بڵو کردۆتەوە، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەز، ئەو دیمانەیە بە تەواوی لەو کاناڵەوە بڵاو ببێتەوە.

ڕۆژی کورد: بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل، لە میانەی بەرنامەی “٦٠ خولەک” ێ کاناڵی سی بی ئێس ـی ئەمریکادا، وێڕای ئەوەی بە شان و باڵی دۆنالد ترامپی دا هەڵگوت، گوتیشی دڵنیام پەیوەندییەکانی نیوان ئیسرائیل و ئەمریکا لە خولی دۆناڵدا، زۆر بەهێزتر لە ئێستا دەبێ.

بنیامین نەتانیاهوویش وەک پۆتین، دۆنالد ترامپ ـی بە کەسێکی یەکجار ژیر و بەهۆش زانی و گوتیشی: “پشتگیریی ترامپ لە ئیسراییل یەکجار ئاشکرایە و پیویست بە ڕوون کردنەوەش ناکا و جوان خۆیایە کە هەڵوێستێکی گەرم و گوڕی لە هەمبەر نەتەوەی ئیسراییل و جوولەکەکاندا هەیە”.

ناتانیاهوو لە بەشێک لە وتووێژەکەی خۆیدا، خۆی لە هەمیشە بە پێگەی ئیسراییل لە جیهاندا گەشبینتر دەبینێ و دەڵێ: “هیچ کات هێندەی ئێستا هیوام بە جێگە و پێگەی ئیسراییل لە جیهاندا نەبووگە”.

نەتانیاهوو و بە گشتی ئیسراییل لە سەردەمی دەسەڵاتی باراک ئۆبامادا، زۆر جار ئاڵۆزییان لەگە ئەمریکا و حکومەتەکەی ئۆبامادا هەبوو و سەهۆڵیان لە نێوان ساز دەبوو، نەتانیاهوو لەمبارەشەوە دەڵێ: “ئەو ئاریشانە، تاکەکەسی نەبوون”.

نەتانیاهوو، بۆ جارێکی تر لە هەمبەر ئێران هەڵوێستی گرتەوە و گوتی ئەو ڕاست دەکا کە دەڵێ ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بە دژی ئیسراییل، هەر بۆیەش لەگەڵ بەرجام ناکۆک بوو بەڵام دیسانیش ئەوان قەبووڵیان کرد و ئێستاش بە هاتنە سەر کاری ترامپ، وێڕای خۆشحاڵییان لە مبارەوە، ئامادەن هاوکاری بکەن.

دۆناڵد ترامپ لە هەمبەر ئیسراییلەوە، وێڕای ئەوەی بە شان و باڵی نەتانیاهوودا هەڵدەلێ گوتوویەتی: “ئیسراییل ٣ هەزار ساڵە ماڵی هەرماوەی جوولەکەکانە و ئەمریکا دەبێ ئورشەلیم وەک پێتەختی یەکگرتووی ئیسراییل، بە فەرمی بناسێ”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت