نۆروێژ: کارناواڵێک بۆ پشتگیری لە گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان لە ئێراق بەڕێوەچوو

0
478

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە نۆروێژ، ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی سێپتامبری٢٠١٧،  لە شاری ترۆندهایم ـی وڵاتی نۆروێژ، بە بەشداریی ڕێژەیەکی بەرچاوی لە کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان، کارناواڵێکی بەربەرین بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان لە ئێراق، بەڕێوە چوو.

کارناواڵاکە کاتژمێر سێی نیوەڕۆ هەتا چوار و نیوی نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە بە بەشداریی ڕێژەیەکی بەرچاو لە کوردستانیان و دۆستانی کورد و کوردستان، بەڕێوەچوو.

 ڕێوڕەسمەکە بە سرووی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

خوێندنەوەی چەند وتار و شیعر، بەشیکی تر لە ڕێورەسمەکە بوو.

لەو کارناواڵەدا، بەشێکی بەرچاو لە دۆستانی کورد و نۆروێژییەکانیش بەشدار بوون.

هەڵپەڕکێ و سروودی نیشتمانی، بەشی کۆتایی ئەو کارناواڵە بەربەرینەیان لە خۆ گرتبوو.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت