نوێنەری پیرانشار و سەردەشت، چارەسەرییەکی سەیر و سەمەرەی بۆ کۆڵبەران دۆزییەوە

0
599

رۆژی کورد: لەکاتێکدا کە کۆڵبەران و کاسبکارانی شارەکانی سەردەشت و پیرانشار بەهۆی داخرانی خاڵە سنوورییەکانەوە، بەرەوڕووی بێکاریی لەڕادەبەدەر بوونەتەوە، نوێنەرێکی مەجلیس تەنیا پلانی کردنەوەی ٢١ رۆژەی ئەو سنوورانەی خستۆتەڕوو.

ماڵپەڕی رەسووڵ خزری، نوێنەری مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بڵاوی کردۆتەوە کە بۆ ماوەی ٢١ رۆژ سنوورەکانی سەردەشت و پیرانشار بەرەوڕووی کۆڵبەران و کاسبکاراندا دەکاتەوەو و ئامانجی ئەو کارەشی چارەسەریی کێشەی کۆڵبەران، لەقەڵەم داوە.

ڕەسووڵ خزری ڕایگەیاندووە کە دوای هەوڵێکی تاقەت پڕووکێن و چەندین دانیشتن لەگەڵ بەرپرسانی ئاسایش و عەقیدەتی توانیویەتی بۆ ماوەی ٢١ رۆژ سنوورەکان بۆ کۆڵبەران بکاتەوە.

ئەو داخوازییەی نوێنەری مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە سەردەشت و پیرانشار، هەتا ئێستا لەلایەن حەسەن رۆحانی سەرکۆماری حکوومەتی ئیسلامییەبێ وڵام ماوەتەوە.

شایانی ئاماژەیە کە لە ماوەی پرۆپاگەندەکانی هەڵبژاردن، ڕەسووڵ خزری کە پێشتریش نوێنەری ئەو دوو شارە بووە لە شارەدێی نەڵاس و لە شاری سەردەشت و لە پیرانشاریش چەندین جار کەوتە بەر بێ ڕێزی خەڵک و تەنانەت پێشیان بە وتاربێژییەکەشی گرت و بە درووشمی (درۆزن بۆ دەرێ)، لە شوێنی کۆبوونەوەکە دەریان کرد .

هەروەها پیویست بە باس کردنە کە کۆڵبەری یەکێک لەو پیشە نایاساییە پڕ دڵەڕاوکێ و زەحمەت و شەونخوونیانەیە کە لە کوردستانی خۆرهەڵات و بە هۆی نەبوونی کار و کارگە و پێشەسازی و بەناچاری و لێبڕواوانە بەشێک لە خەڵکی شارە سەرسنوورییەکان پێیەوە سەرقاڵن و لە هەمان کاتیشدا ساڵانە دەیان کەس بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، لەو ڕێگایەدا گیانی خۆیان لە دەست دەدەن و یان ئیفلیج و نەخوستان دەبن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.