نوێنەری دژبەرانی ئەسەد: ئەسەد دەبی بڕوات، چ مردوو چ زیندوو

0
846

لە ئێستادا هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوە و گەیشتن بە ئەنجامیک لە سووریە و داڕشتنی داهاتووی ئەو وڵاتە لە ئارادان و دەوڵەتی سووریەش دەڵی لە دانیشتنەکانی ژنێڤ دا نوێنەرێکیان ئامادە دەبێ و لە هەمان کاتدا وەلید موعەلیم دەلێ بەشار ئەسەد بۆ ئەوان هێڵی سوورە و هەر کەس باس لە ڕۆیشتنی ئەسەد بکا ئێمە دانیشتنی لەگەڵ ناکەین و دژایەتی سیستەمی فیدراڵیشی کرد و گوتیشی کوردەکان لەگەڵ ئێمە لە یەک ڕیز دان و شەڕی دژی تیرۆریزم دەکەن.

لە لایەکی ترەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی ڕەشەممە محەممەد عەلووش، نوێنەری باڵای دژبەرانی بەشار ئەسەد لە ڕەوتی دانوستانەکاندا گوتی: “ئێمە بڕوامان وایە کە قۆناغی دەرباز ىوون دەبێ بە ڕووخان یان مەرگی ئەسەد، دەست پێبکات”.

عەلووس هەروەها بە هەواڵدەری فەڕانسەی گوتووە کە “قۆناغی دەرباز بوونی سیاسی لە سووریە بە بوونی ڕەژیمی ئێستا و بوونی لەسەر کار، دەست پێ ناکات”.

شایانی باسە کە پێشتر ئەمریکا رایگەنادووە کە تا ساڵی ٢٠١٧، بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵاتی سووریە دەمێنێتەوە بەڵام هەندێ لە هەواڵدەرییەکان باس لە دانی پەنابەری سیاسی بە ئەسەد لە لایەن ئێرانەوە دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.