نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆچی دوایی كرد

0
1679

ڕۆژی كورد: سه‌ر له‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ١٩ی مانگی مه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری سلێمانی له‌ كوردستانی باشوور كۆچی دوایی كرد.

نەوشیروان مستەفا ساڵی ١٩٤٤ له‌ شاری سلێمانی له‌ دایكبووه‌ و ساڵی ١٩٦٧ له‌ زانكۆی به‌غدا، كۆلێژی زانسته‌ سیاسیه‌كانی ته‌واو كردووه‌ .و چه‌ندین كتێبی مێژوویی و سیاسی نووسیوه‌ و به‌ چاپ گه‌یاندووه‌.

له‌ سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌ستی به‌ چالاكیی سیاسی كردووه‌ و سه‌ره‌تا ساڵی ١٩٦٣ بۆته‌ ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی قوتابیان و دواتر ساڵی ١٩٦٧ بۆته‌ ئه‌ندامی لقی سلێمانی- پارتی دیموکراتی کوردستان باڵی مەکتەبی سیاسی.

له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه‌ ، سکرتێری کۆمەڵەی رەنجدەران بووە و تا ساڵی ٢٠٠٦ جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.
ساڵی ٢٠٠٦ وازی له‌ یه‌كێتی هێناوه‌ و له‌ ٢٠٠٩ دا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی ڕاگه‌یاندووه‌ .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت