ڕۆژی كورد :
ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن و خزمه‌ت به مافی مرۆڤ له چه‌ندین بواری جیاوازدا به‌رده‌وامه له خزمه‌ت به دۆزه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و هه‌موو نه‌ته‌وه ئازادیخواز و بنده‌سته‌كان، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ند و هه‌موو ئه‌ندامان و ڕۆژنامه‌نووسانی ناوه‌نده‌كه‌مان نه‌ورۆز و ساڵی نوێی ٢٧٢٠ی كوردی به‌رانبه‌ر به ١٣٩٩ی هه‌تاوی له هه‌موو كوردستان پیرۆز ده‌كات.
هه‌ر وه‌ك پێشتر له چه‌ن بڵاوكراوه‌ی
تایبه‌ت و جیاواز ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه بۆنه و ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له وڵاتی
فه‌ڕانسه له لایه‌ن ڕێكخراوه كوردییه‌كان، ئه‌نستیتۆ كورد له پاریس و نووسینگه‌ی
سه‌ره‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی فه‌ڕانسه و هاوكات له زۆربه‌ی
وڵاته ئهوروهپییهكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی ته‌شه‌نه‌كردن
و په‌ره‌ئه‌ستاندنی خێرای په‌تای كۆڕۆنا له هه‌موو دونیا و به تایبه‌تی له
وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان و به هۆی پاراستنی گیانی كوردستانیانی دانیشتووی ده‌ره‌و و
دیاسپۆرای كورد هه‌موو بۆنه و ڕێوڕه‌سمه‌كان هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه و ئاهه‌نگه‌كان
پووچه‌ڵ كرانه‌وه و به تێكڕای گشتیی هه‌موویان داوایان له كوردانی دانیشتووی
تاراوگه و ناوخۆ كردووه له ماڵه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه و نه‌ورۆز له ناو ماڵ و
بنه‌ماڵه‌ی خۆیان دا جه‌ژن بگرن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد له وڵاتی فه‌ڕانسه تێكڕای هه‌موو
ڕێكخراوه كوردی و بیانییه‌كان نه‌ورۆز و ساڵی نوێ له هه‌موو گه‌لی كورد و هه‌موو
نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان و سته‌م لێكراوانی دونیا پیرۆز ده‌كات و داوای له
كوردستانیانی ده‌ره‌وه و ناوخۆی كوردستان ده‌كات بۆ پارێزگاری له ژیانی خۆیان و
بنه‌ماڵه‌كانیان و بۆ به‌رگری له په‌ره‌ئه‌ستاندنی هه‌رچی زۆرتری په‌تای گشتگیری
كۆڕۆنا له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و خۆ له هاتوچۆی ده‌ره‌وه بپارێزن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد – پاریس ڕێكه‌وتی ٢٠ی ئاداری ساڵی ٢٠٢٠ی
زایینی