نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بۆوە و پێش بینی دەکرێ بەرزتریش ببێتەوە

0
976

ڕۆژی کورد: ەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان، نزیک بە ٥% بەرز بۆوە.

ئەو هەڵکاشانە لە نرخی نەوت دوا بەدوای ڕێکەوتنی ئەندامانی ئۆپێک هاتە ئاراوە کە کۆی بەرهەمی ڕۆژانەی خۆیان ٥٥٨ هەزار بەرمیل، کەم کردەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ى نوامبری ٢٠١٦ لەگەڵ دەستپێکردن و بەردەوامى کۆبوونەوەی وڵاتانی بەشدار لە ئۆپیک نرخى نەوت بە ڕێژەى بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

تا کاتژمێر ١٢ی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی نوابری ٢٠١٦، بە کاتی گرینویچ، نرخی نەوتی خاوی برێنتی باکوور 76/3 دۆلار بەرز بۆتەوە و نەوتی خاوی تێگزاسیش 55/٣ دۆلار بەرز بۆتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، نرخی نەوتی برێنت ـی دەریای باکوور، گەیشتە نزیک بە ٥٧ دۆلار و نەوتی ئەمریکا نزیک بە ٥٤ دۆلار بوو.

هەواڵدەریی بلۆمبێرگ، پێش بینی کردووە کە لەوانەیە نرخی نەوت لە ڕۆژانی داهاتوودا تا ٦٠ دۆلاریش بەرز بێتەوە و لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١ بگا بە ٧٠ دۆلار.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دووشەممەی بەڕێوەبەری ئۆپێک، مامناوەندی نەوتی قورسی ئێران ٣٨ دۆلار و ١٤ سێنت بووە و نرخی نەوتی سووکی ئێرانیش ٤٠ دۆلار و ١٢ سێنت بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت