ناوی ١٣ کوژاروەکەی دوێنێى هێزەکانى ئێرانى لە سوریە

0
956

ڕۆژی کورد: دواى ئەوەى هەژمارێکى زۆرى هێزەکانى ئێران لە دەوروبەرى شارى حەلەب کوژران و مەیتەکانیان گوازرانەوە بۆ ئێران، ماڵپەرى “تەسنیم” ناوى بەشێک لەو کوژراوانە کە خەڵکى پارێزگاى مازەندەرانن، بڵاو کردەوە.

بە گوێرەى ماڵپەرى تەسنیم، ناوەکان بەم شیوەن: محەمەد بلباسی خەلکى قائم شهر، عەلى جەمشیدى خەڵکى نور، رزا حاجى زادە خەڵکى ئامۆل، حەسەن رەجاى فەر خەڵکى بابل، رزا تاهیر خەڵکى بابل، جەواد ئەسەدى خەڵکى سارى، سەعید کەمالى خەڵکى میانروود، مەحمود دادمهر خەڵکى سارى، عەلیڕەزا بەربەرى خەڵکى بابلسەر، عەلى عابدینى خەڵکى فریدونکار، حسین موشتاقى خەڵکى نکا، ڕەحیم کابولى خەڵکى بابلشهر، هەروەها یەدوڵڵا قەنبەرى خەڵکى بێهشەهر.

شایانى باسە، حکومەتى ئێران کوژراوانى شەڕى سووریە بە بەرگریکارانى قەبرى حەزرەتى زەینەب ئەژمار دەکات. بە درێژاى ئەو چەند ساڵەی شەڕی ناوخۆیی سووریە، ئەژمارەێکى زۆرى هێزەکانى ئێران لە سووریە کوژراون کە جاشێکی کوردی خەڵک شاری بۆکان یشیان لە ناودا بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.