ناوەندی ڕۆژی کورد لە فەڕانسە، کەمپەینی زاگرۆسی زامدار بەڕێوە دەبات

0
1012

دۆخی کوردستانیان لە کرماشان تا دێت ئاڵۆزتر دەبێ، ڕژیم نەتەنیا یارمەتیی خەڵکی زامدار و لێقەوماوی کوردی کرماشان نادات، بگرە ڕێگری لە ناردنی یارمەتییەکانیانش دەکات و دەستی بەسەردا گرتوون، کەمپەینی زاگرۆسی زامدار کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی یارمەتیی هاونیشتمانیان لە هەندەران پێکهاتووە، لە ڕێگای ناوەندی ڕۆژی کورد لە فەڕانسە، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ئامادەی وەرگرتنی هاوکاریی کوردانی فەڕانسە بۆ کرماشانە.

ڕۆژی کورد: کاتژمێر ١٤ی ڕۆژی یەکشەممە، 19ی نوامبری 2017ی زایینی ناوەندی ڕۆژی کورد لە ئەنستیتیۆی کورد لە فەڕانسە، ئامادەی وەرگرتنی هاوکارییەکانی کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی فەڕانسە و شاری پاریس بۆ لێقەوماوانی زامداری کرماشانە.

ئەو هەوڵەی ناوەندی ڕۆژی کورد، لە درێژەی هەوڵ و یارمەتییەکانی کەمپەینی “زاگرۆسی زامدار” و لەسەر داواکاریی ئەو کەمپەینە کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی یارمەتییەکانی کوردستانیانی نیشتەجێی هەندەران بۆ لێقەوماوانی کرماشان پێکهاتووە.

ناوەندی ڕۆژی کورد، بۆ ئەو ئەرکە پیرۆزە نیشتمانییە، ئامادەکاری لەگەڵ سەرجەم حیزبەکانی سێ پارچەی تری کوردستان کردووە و بڕیارە کۆڕەکە بە یارمەتی و بەشداریی هەمە لایەنە بەشدار بن.

کۆڕی کوردانی نیشتەجێی فەڕانسەش، بەپێی داواکاری و بانگهێشتی ناوەندی ڕۆژی کورد بڕیارە لە کۆبوونەوەی ڕٶژی یەکشەممەدا بەشدار بێ و یارمەتییەکانی خۆیان پێشکەش بە کرماشان بکەن.

مەبەست لە پێکهێنانی ئەو کەمپەین وکۆبوونەوە لەلایەن ناوەندی ڕۆژی کورد لە پاریس، یارمەتیدانە بە کۆبوونەوەی ساناتر و کۆکتری یارمەتییەکانی کوردستانیان لە پاریس و فەڕانسە.

یارمەتییەکان لە دوای کۆکردنەوە لە کۆڕەکەدا، لە ڕێگای چەند کەسی بێ لایەنی جێگای متمانە کە لە کۆڕەکە ڕادەگەیێندرێن، رادەستی ئەندامانی کەمپەینی زاگرۆسی زامدار دەکرێت.

ناونیشان:

Institut kurd de Paris 106 rue la fayette 75010 paris Métro poissonnier

کات:

14 رۆژی یەکشەممە 19ی نوامبر.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.