ناونووسیی پۆلەکانی زمانی کوردی بۆ وەرزی هاوین لە ناوەندی ڤەژین دەستی پێکرد

0
1126

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاگەیێندراوێک کە لە لایەن ناوەندی فەرهەنگیی ڤەژین لە شاری مەریوان بڵاوبۆتەوە، ناونووسینی پۆلەکانی زمانی کورد بۆ وەرزی هاوین لەم ناوەندە دەستی پێکردووە.

ناوەندی ڤەژین لە شاری مەریوان و گوندەکانی دەورووبەری و هەروەها چەندین لقی ئەو ناوەندە لە شارەکانی تری کوردستانی ڕۆژهەڵات، تا ئێستا چەندین خولی فێرکاریی زمانی کوردی بە سەرکەوتنەوە بەڕێوە بردووە.

ناونووسیی پۆلەکانی زمانی کورد بۆ وەرزی هاوینی ناوەندەی ڤەژین، لە ژێر دروشمی “یانەی بوون و زێدی شوناسە” دەستی پێکردووە.

ئەو خولە لە فێرکاریی زمانی کوردی لە ناوەندەی ڤەژین بۆ هەر دوو ڕێنووسی ئارامی و لاتین بەڕێوە دەچێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت