ناونووسیی خولی زستانەی فێرکاریی زمانی کوردی لە بنکەی ڤەژینی مەریوان دەستی پێکرد

0
662

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فەرمیی بنکەی ڤەژینی مەریوان بڵاوبۆتەوە، خولی نوێی فێرکاریی زمانی کوردی لە وەرزی زستاندا لەو بنکەیە دەستپێدەکات.

 ناوەندی ڤەژین ڕایگەیاندووە، خوازیاران دەتوانن بۆ بەشداریی لەم خولانەدا، سەردانی بنکەی ڤەژین بکەن.

ئەو خولە بۆ دوو شێوەزاری کوردیی سۆرانی و هەورامی بەرێوەدەچێ.

خولەکە لە سێ پۆل بەڕێوە دەچێ کە پۆلی یەکەم، ڕێنووس، پۆلی دووهەم، ڕێزمان و پۆلی سێهەم، زمانناسی و وێژەی کوردی ـیە.

بنکەی ڤەژین لە باخپارکی شاری مەریوان هەڵکەتووە و تا ئێستا خزمەتێکی بەرچاوی بە گەشەی زمان و ئەدەبی کوردی لە شاری مەریوان و چەند شارێکی تری دەورووبەری کردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت