نامەیەک بۆ بۆ:هاوڕێیانی پێشوو، ئێستاو سبەی!

0
665

لە لایەن: هەتیوێکی بێ په سیوی ژێر بارانی چاوڕوانی

بۆ:هاوڕێیانی پێشوو، ئێستاو سبەی!

هاوڕێیان….! زۆربەداخه وە، کە ئێمەی کورد زۆر زوو مێژوو لە یاد دەکەین! کەچی نەیاران وناحەزانمان، هەموو ڕۆژێ بە یانیان لاپەڕەکانی مێژوو هەڵدەدەنەوەو دەیکەنە چرای ڕێگەی ئەمڕۆو داهاتوویان,,,ئێمەی کورد زۆر بەداخەوە لە مێژوو تەنیا بۆ چەواشە کردن و شکاندن وڕووخاندنی به ها پیرۆزەکان کەڵک وەردەگرین نەک بۆ خۆناسین ودیاری کردنی خاڵە لاوازەکانمان!!

پرسیار لێرەدایە ئەوەیە، ئاخۆ ئەم کردەوەوئاکاروئاخاوتنانە تان بۆچی ولەپێناوچی دا…!؟ یان لە بەرژەوەندی کێ دان؟ دڵی کێ شاد دەکاو کێ خەمبار دەکا … فرمێسکی کام کوڕە هەژارو هەتیوو شەهیدی ئەم نیشتمانە دەسڕێتەوە؟ زامی دڵی کام دایکی شەهید ساڕێژ دەکا…؟ بابەتی ئەم لێدوانانە و لێکترازانانە کێ چەپڵەتان بۆلێ دەدا…!؟

کێ پەلامارتان دەداوکێ باوەشتان بۆدەکاتەوە…؟ ئایا گوێ نادەنە دەردی دڵ وهاواری ئەم خەڵکە؟

ئایا ئێوە خۆتان بەچی ئەم خەڵکە دەزانن کە ئاوا لە گیانی بیروباوەڕی ئەم خەڵکە دەکەن!!؟

ئایا لەسەروبەندی هاتنی گەرمای 50 پلەی کۆیە دا، واباشترو شیاوتر نییە بیرلەهاتنەوەی سەرکویستان وچەم وڕووبار بکەنەوە!؟

بە بەرەکەتی هاتنی تەکنۆلۆژیاوئیمکاناتەوە، ئەمڕۆ خەڵکی کورد بە ژن وپیاوەوە، بە خۆشییەوە لەپێشەوەی هەموو بزاڤێکی نەتەوەیین، کە چی حیزبە نوێخواز وپێشکەوتۆکەمان خەریکە ….!!!؟

ئێوە، کەسایەتێکان و گەورەکانتان، لەمەڕهەموو ئەوڕووداوانە بەرپرسیارن!! دەبن بە مێژووی ئەم خاکە، کەواتە لە سەرتان دەکەوێ و لەسەرتان ده نووسرێ…،هەروەکوو بەرپرسان و گەورەکانی ڕابردوو لە سەریان نووسرا!!!

هەرکامێکتان بە شانازییەوە 70 ساڵەی حیزب پیرۆز دەکەن، بە بێ ئەوەی لەخۆتان بپرسن کە ئەم حیزبەتان دوای حەفتا ساڵ بەرەو کوێ بردووە….!

دڵنیاتان دەکەمەوە ئەم نیشتمانە ئەوەندە گەورەیە بەشی هەموو حیزبەکان وبیروباوەڕە جۆراوجۆرەکان دەکا….

 ئەوە بیرتەسکی و خۆبەزۆرزانی وکوێخامەنشی یە کە وادەکا ئەم کوردستانە بە گوندێکی بچووک ببیندرێت….!!!!!

من هیوام بە هیواخواستن نییە، بەڵکوو داواتان لێ دەکەم بە ئەرکی بەرپرسیاری ونەتەوەییتان هەستن…

قامەتەکان بەرز کە ن و، ئەم ڕێگەیە ڕاست بکەنەوە…

تکایە لەمەزیاتر خوارە پێچەی پێ مەدەن!!!! باهەناسەی سارد و فرمێسکی هەتیوان وهەژاران لەمە زیاتر نەتانگرێ!!!!!

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.