نامەى ٦٠ مامۆستاى زانکۆ لە ئەمریکا بۆ ڕوحانى سەبارەت بە گواستنەوەى زیندانیانى نەخۆش بۆ نەخۆشخانە

0
870

ژمارەیەک لە مامۆستاکانى زانکۆ لە زانکۆکانى وەک کۆلۆمبیا و نیۆیۆرک وتکزاس. لە  وڵاتانى ئەمریکا، مکزیک، کانادا لە نامەیەکدا بۆ روحانى وەکو سەرەکى ترین پلەى هەلبژێردراو داواى گواستنەوەى زیندانیانى سیاسی نەخۆش بۆ نەخۆشخانە دەکەن.

لەو نامەیە دا کە بە شێوەیەکى جدى باس لە خراب بونى بارودۆخى زیندانیانى نەخۆش دەکات بە هۆى سەرنج نەدان لە لایەن حکومەتى کۆمارى ئیسلامیەوە پێشنیار دەکات ئەگەر زیندانیەکان ناگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە دەتوانن لانى کەم پزشک یا ڕێکخراوەکانى پزشکى نێو دەوڵەتى وە پزشکانى بێسنور ڕابسپێرن بۆ چارەسەر کردنیان.

هەروەها لە بەشێکى ترى ئەو نامەىە ئاماژە بە پێشێل کردنى مافەکانى سەرەتاى مرۆڤ لە لایەن دەزگاکانى کۆمارى ئیسلامى دەکات و باس لە ژمارەیەک لە زیندانى سیاسی کە بە هۆى نەخۆشی شێرپەنجە گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەکى تر کە ئەگەر سەرنج نەدرێت پێیان ژیانیان لە مەترسی دایە دەکات.

شایانى باسە حکومەتى کمارى ئیسلامى یەکێک لە درەندەترین حکومەتەکانى ئێستاو تاریخى دونیایەیە سەبارەت بە هەلسوکەوت کردن لە گەڵ زیندانیانى دژبەرى خۆى و هیچکاتیش ئامادەى گۆڕانکارى لە هەڵسوکەوتى لە گەل زیندانیان نەبوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.