ناتانیاهوو داوای پێکهاتنی بەرەیەکی یەکگرتوو بە دژی ئێران دەکات

0
968

ڕۆژی کورد: بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، بەر لە سەفەر بۆ لەندەن و چاوپێکەوتن لەگەڵ تێزرا می، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و بوریس جانسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، لە کۆبوونەوەی دەوڵتی ئیسراییل لە ئورشەلیم، لە لێدوانی خۆیدا، جارێکی تر ئاماژەی بە ئێران دا و داوای کرد بەرەیەکی یەکگرتوو بە دژی “کردارە هێرشکارانەکان”ـی ئێران پێک بێت.

نەتانیاهوو هەروەها گوتی: “حەز دەکەم جارێکی تر پێداگری لەسەر حەوجێی پێکهاتنی بەرەیەکی هاوبەش بە دژی ئەو کردارە هێرشکارانانەی ئێران کە بەم زووانە سەرلەنوێ دەستی پێکردۆتەوە، بکەم. ئەو پرسە دەبێ بەردەوام بەدواداچوونی بۆ بکرێ، بەتایبەتیش کاتێک کە ئێران گوێ ناداتە تێبینییە ناودەوڵەتییەکان و پشت گوێیان دەخا”.

سەرۆک وەزیرانی لە درێژەدا گوتی: “ئیرساییل لەسەر ئەو بڕوایەیە کە دەوڵەتی ئێران لە کۆگاکانی خۆیدا، هەزاران موشەکی باڵستیکیی کورت مەودا و مامناوەند مەودای  هەیە کە دەتوانن هێرش بکەنە سەر خاکی ئیسراییل و هاوپەیمانەکانی تری ئەمریکا”.

کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، تاقیکاریی موشەکیی باڵستیکی بۆ جارێکی تر ئەنجام داوە و دەشڵی هیچ هێزێک ناتوانێ بیانوەستێنێ و ئەوە بەشێک لە گەڵاڵەکانی ئێرانە.

ئەمریکاش لە هەمبەردا ئەو کردەوانەی ئێران بە دوژمنکارانە ناو دەبا و بە مەترسی بۆ سەر خۆی و هاوپەیمانەکانی دەزانێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت