مەلا قادری پاوەش بۆ شێخ نەمر و بە دژی سعوودیە، هەڵویستی گرت

0
636

لە دوای ڕوداوی لەدار دانی شێخ نەمر لە لایەن سعوودیەوە لە ڕۆژی شەممە ١٢ی بەفرانباری ئەو ساڵدا، گەلێک هەڵوێستی جیاواز لە لایەن کۆماری ئیسلامی و ئەندام و لایەنگران و کەسانی سەر بەو ڕژیمەوە گیراون.

لە مەشهەد سەفارەتخانەی عەرەبستان ئاگری تێبەردرا و لە زۆربەی شارەکان ڕێپێوان بە دژی سعوودیە و بۆ مەحکووم کردنی لەدار دانی شێخ نەمر، ئەنجام دراوە و تەنانەت لە شاری ورمێ تاقمێک بەسیجی بە چەک و تفەنگەوە هاتنە سەر شەقام و ڕێ پێوانیان کرد کە ئەوە بە گوێرەی ڕای یاساناسان، بە دژی ڕێسای ٢٧ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیە کە ئیزنی ڕێ پێوان بە چەک و تەقەمەنیەوە نادات.

یەکێکی تر لەو کەسانەی کە لەو دواییانەدا هەڵویستی گرتووە، مەلا قادری پاوەیە کە بە ئەندام و نوێنەری لەمێژینەی ڕژێم لە خۆرهەڵاتی کوردستان ئەژمار دەکرێت.

مەلا قادر لە بەشێک لە وتەکانیدا هێڕش دەکاتە سەر مەلک سلێمان و بە پیاوێکی بێ ئاقڵی وەسف دەکات و دەڵێت: “مه‌لیک سه‌لمان له‌عه‌ره‌بستان، که‌سێکی زیره‌ک و عاقڵ و پیاوی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م نیه”‌.

مەلا قادر لەو وتەکانی خۆیدا ئاماژەی بە کارەساتبار بوونی ڕووداوی لەدار دانی شێخ نەمر کرد و گوتی: لە ەسێدارەدانی باقر نەمر، کارەساتە و خەسارێکە کە بەم زووانە قەرەبوو ناکرێتەوە.
مەلا قادر کە نوێنەری وەلی فەقیه لە پاوە، لەبەرانبەر سووتانی باڵوێزخانەی سعوودیە لە تاران هەڵوێست دەردەبڕێت و لە ڕێگای ماڵپەڕی کوردپرێسی سەر بە ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران ڕایدەگەیەنێ کە؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر له‌کاتی هاتنه‌سه‌ر کاریەوە، حکوومه‌تێکی لۆژیکی و ئەهلی دیالۆگ بووه‌.

شایانی ئاماژەیە کە سەبارەت بەم لێدوانانەی مەلا قادر، کەسایەتییەکی شاری پاوە لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای گوتووە: “قادری لەکاتێدا لەم وتووێژەی لەگەڵ کوردپرێس‏دا، باسی ئیدانە کردنی ئیعدامی شێخ نمر دەکات کە ناوبراو لە کوژرانی مامۆستا موحەممەدی ڕەبیعی لە سەرماوەزی ساڵی ٥٧دا، هیچ هەڵوێست و ئیعترازێکی نەکرد و تەنانەت بە شێوەیەک پاڵپشتی بکوژانی کرد.

پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو وتانەی مەلا قادر لە کاتێکدا دەگوترێن کە هەر دۆینێ لە ئێران ٩ کەس بە تاوانی جیاواز لە سێدارە دران. هەروەها کەسایەتی وەک سەدیق کەبوودوەند و برایانی کوردپوور تەنیا بە تاوانی چالاکی مافی مرۆڤ، لە بەندیخانە دان و تەنانەت کەبوودوەند مافی مۆڵەتییش لێ زەوت کراوە.

شیاوی ئاماژەیە کە بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی لێبووردەیی ناونەتەوەیی، ڕێژەی لەداردان لە ئێران  لە وڵاتی عەرەبستان، زیاترە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت