مەلابزورگ، فەرماندەریەکی پلەبەرزی داعش لە ئەفغانستان، لە هێرشی هەوایی ئەمریکادا کوژرا

0
706

ڕۆژی کورد: سەرچاە خۆجێیەکانی ویلایەتی نەنگرهار لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، کوژرانی “مەلابزورگ” یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ـیان لە هێرشی هەوایی ئەمریکادا، پشتڕاست کردەوە.

عەتائوڵا خوگیانی، وتەبێژی والیی نەنگرهار لەمبارەوە بە بی بی سی ڕاگەیاندووە کە “مەلا بزورگ”، ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی لە ناوچەی لاغرجوی ولسوالی کوتی ویلایەتی نەنگرهار، هاوڕێ لەگەڵ ٧ کەسی تر لە چەکدارەکانی لە هێرشی پەهبادە ئەمریکاییەکاندا کوژراوە.

هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە شەوی ڕابردوو، مەلایەک بەناوی عەبدوسەمەد لە ولسوالی ڕووداتی ویلایەتی نەنگرهار، لەلایەن کەسانی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە کوژراوە.

دەگوترێ ئەو مەلایە بە تاوانی کۆکردنەوەی عەشر و زەکات بۆ گرووپی تالیبان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستبەسەر کرابوو بەڵام شەوی ڕابردوو داعش، کوشتوویەتی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت