مەریوان: هێرشی جاشێک بۆ سەر هاووڵاتیان، کوژراو و بریندارێکی لێکەوتەوە

0
909

دەستدرێژی کردن و سەرەڕۆیی جاش و خۆفرۆشەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ سەر گیان و ماڵی هاووڵاتیان بەردەوامە. لە دوای کوژرانی چوار کەسی بنەماڵەیەک کە تێیدا ژن و منداڵیشی تێدا بوو لەلایەن جاشێک، جاشێکی تریش لە مەریوان، کەسێکی کوشت و یەکی تریشی بریندار کرد.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی رۆژی کورد، بە هۆی هێرش و تەقەی جاشێک بە ناوی “کاوە کۆنەپۆشی” لە هاووڵاتیان لە مەریوان، کەسێک کوژرا و یەکی تر بریندار بوو.

بەپێی ئەو هەواڵە، حاجی لەتیف نیک پەی و عوسمان نیک پەی کە بران، لە لایەن جاشێک ناسراو بە خیانەت و نیشتمانفرۆشی بەناوی “کاوە کۆنەپۆشی” ناسراو بە “کاوەی شێخ برا”، کەوتوونە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامدا حاجی لەتیف کوژراوە، و عوسمان نیک پەی بە توندی بریندار بووە.

کاوەکۆنەپۆشی، جاشی سەر بە سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێرانە و  پلەی سەرهەنگی هەیە و جێگری هاواهەنگی کردنی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە مەریوان ـە.

ئاماژەیە بنەماڵەی نیک پەی خەڵکی گوندی نیشتمانەروەری “نێ”ن و یەکێکن لە خۆشناوترین بنەماڵەکانی ناوچەی مەریوان.

تا ئێستا هۆکاری ئەو هێرشە ڕوون نیە بەڵام پێدەچێ بە هۆی نیشتمانپەروەریی خەڵکی نێ و سەرهەڵدانی ئەو چەند ساڵەی دواییانەیان لە جەژنی نەتەوەیی نەوڕۆژ و پشتیوانی لە خەباتی چەکداریی کورد لە ڕۆژهەڵات بێ.

ئەو هێرشە لە کاتێکدایە کە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەمە، 18ی ئاپریل بەرانبەر لەگەڵ 29ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی، چوار کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی جاشێک لە شاری دیواندەرە بە ناوی محەممەد سەلیم، لەلایەن جاشێکی دیکە بە ناوی “ڕەسووڵ سکرەت” خەڵکی گوندی “شەریفاوا” کوژراون.

ئەو هێرشە لە ڕوانگەی چاوەدێرانی سیاسی و پسپۆڕانی بواری دەروونناسی و کۆمەڵایەتیەوە، لێکدانەوەی زۆر بۆ کراوە و کوژرانی ژن و منداڵ بە تاوانێکی قێزەون دەزانن کە کۆماری ئیسلامی لە رێگای پیدانی چەک بە نیشتمانفرۆش و جاشەکان، پەرەی پێدەدا و کەلتوورێکی دژەکوردیە.

یەکێک لە ئامانجەکانی ڕژیم لە پێدانی دەست ئاوەڵایانەی چەک و گولە بە جاشەکان، پەرەپێدانی کێشە و ئاڵۆزیی نێوان خەڵک و بەکارهێنانی چەک لە دژی یەکتری لە کاتی سەرهەڵدانی ئاژاوە و نێوان ناخۆشی و بەو هۆیەشەوە تا ئێستا دەیان جار، شەڕی خوێناوی لە نێوان جاشەکان و جاش و خەڵکانی تری کوردستان هاتووەتە ئاراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.