مەرگى پەنابەرێکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە شانۆگەریەکدا لەتاران نمایش کرا

0
1368

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، لە شانۆگەریەکدا و لەژێر ناونیشانى ” مانوس” دا ، مەرگى پەنابەرێکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە دوورگەى مانوسى پاپانیوگینیا لە تارانى پایتەختى ئێران نمانیش کرا.

نازەنینى سەهامیزادە ، کە دەرهێنەرى شانۆکەبوو ، بە ئاژانسى هەواڵى فیەرفاکس میدیاى ڕاگەیاند کە ئەوان بەرپرسانى باڵاى ناو وەزارەتى دەرەوەى ئێرانیان بانگێشتکردبوو بۆ بینینى شانۆگەریەکە چونکە بە ووتەى نازەنین ، پەیامى شانۆکە پەیوەندى کارى بەرپرسانى ئەو وەزارەتەوەیە. ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئامادەبوونى جێگرێکى وەزیرى دەرەوەى ئێران، عەباس عراقچى ، لەکاتى نمایشى شانۆگەریەدا.

چیرۆکى شانۆگەریەکە باسى لە تراژیدیاى گیانلەدەستدانى ڕەزا بەراتى دەکرد کە ئەویش پەنابەرێکى کورد بووە ، کەلە بنەچەدا خەڵکى پارێزگاى ئیلامى ڕۆژهەڵاتى کوردستانە، کەلەشەوى 17 ى شوباتى ساڵى 2014 دا لە دوورگەى مانوسى پاپانیوگینیا لە پێکدادانێکى نێوان پۆلیسى کەمپەکان و پەنابەراندا گیانى لەدەستدا.

پەنابەرانى دوورگەى مانوسى پاپانیوگینیا و ناورۆ ئەو کەسانە بوون کە پێشتر ویستویانە بە قاچاخ و لەڕێگەى بەلەمەوە خۆیان بگەیەننە ئوسترالیا بەڵام لەلایەن ئوسترالیاوە دەستگیرکراون و ڕەوانەى ئەو کەمپەکانى ئەو دوو دورگەیە کراون و هەرگیز ڕێگەیان پێنادرێت داواى مافى پەنابەرێـتى لە ئوسترالیا بکەن. ئەم سیاسەتەش بۆتە جێگەى نیگەرانى ڕێکخراوەکانى داکۆکیکار لە مافى پەنابەران و بەپێشێلکاریەکى ئاشکراى مافى ئەوانى دەزانن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت