میرمنداڵێکی مهابادی وەک گۆڵپاریزی یەکەمی پارێزگای ورمی هەڵبژێردرا

0
558
دۆینێ هەینی، ٢٣ی ڕێبەندان، ئیسماعیل ساڵح سەوارە، میردمنداڵی شاری مەهاباد وەک  باشترین گۆڵپارێزی پاریزگای ورمێ لە ڕێزەی میرمنداڵان هەڵبژێردرا.
ئیسماعیل کە تەمەنی ١٤ ساڵە و لە یانەی شارەوانی مهاباد دەستی بە وەرزشی تۆپی پێ کردووە، ئەمڕۆ وەک باشترین گۆڵپاریزی مێرمندالان لە پارێزگای ورمێ ناسراو خەڵاتی پی بەخشرا.
لە ئێستادا ئیسماعیل لە یانەی “ئارد” ـی مهاباد یاری دەکات.
ئیسماعیل کوڕی ئیبراهیم و دانیشتووی گەڕەکی مەیدانی ئیستقلالی شاری مهابادە و ماوەی ٣ ساڵە کە بە شێوەی پسپۆڕانە (پیشەیی) یاری تۆپی پێ دەکات.
ئەو خەڵاتە بە بەشداری یانەکانی پلە یەکی بۆکان، سەقز ورمێ و میاندواو، درا بە ئیسماعیل ساڵح سەوارە، میرمنداڵی مهابادی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.