موگرینى بەرپرسی سیاسەتى دەروەى یەکێتى ئەوروپا لە تاران لە گەڵ زەریف وەزیرى دەرەوە کۆبووە

0
885

فدریکا موگرینى بەرپرسی سیاسەتى دەروەى ئەوروپا لە سەفەرێکى  بۆ تاران ئەمڕۆ لە گەڵ وەزیرى دەرەوەى ئێران کۆبوە دواترین پێشهاتەکانى ناوچەو سیاسەتى نێوان ئێران و ئەوروپایان تاوتوی کرد.

چالاکانى بوارى مافى مرۆڤ لە ئێران و ئەوروپا چاوەڕوانى ئەوە لە موگرینى دەکەن کە لە گفتۆگۆکانیان دا ئاماژە بە رەوشی خرابى مافى مرۆڤ لە ئێران دا بکات.

چەند ئەندامى پەرڵەمانى ئەوروپا لە نامەیەک دا بۆ موگرینى ئەو پێشێلکاریانەى مافى مرۆڤ لە ئێران ئاماژە پێداوە بەڵام بەرپرسی مافى مرۆڤى ئەو یەکێتیە لەو سەفەرە دا هاوڕێیەتى موگرینى ناکات.

شایانى باسە دواى ڕێککەوتنى ئێران ڕۆژئاوا بەردەوام ڕەخنەى بەرچاو نەگرتنى پێشێلکاریەکانى مافى مرۆڤ لە لایەن ڕۆژئاوا لە لایەن چالاکانى مافى مرۆڤەوە دەگیرێت و لە و باوەڕە دان بەرژەوەندى ئابورى وا دەکات ڕۆژئاوا چاوپۆشی لە کردەوە نامرۆڤانەى ئێران بکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.