محەممەد جەواد لاریجانی: ڕاپۆرتەکەی ئەحمەد شەهید بێ واتا و بە ڕقەوەیە

0
674

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووە، ٢٠ی ڕەشەممە، ئەحمەد شەهید ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کو تێیدا باس لەوە دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٥دا نزیک بە هەزار کەس لە ئێران، لەدار دراون کە نیوەی ئەو کەسانە بە هۆی ماددە هۆشبەرەکانەوە لە دار دراون.

دۆینێ شەممە ٢٢ی ڕەشەممە، محەممەد جەواد لاریجانی سکرتێری ستادی مافی مرۆڤی دەزگای دادوەری ئێران لەو بارەوە لەگەڵ هەواڵدەری دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی دواو و ئەو ڕاپۆرتەی بە شتێکی بێ ماوەرۆک و بە ڕق و بوغزەوە ناو برد و کوتی هیچ بایەخێکی لە ڕووی ناوەرۆکەوە نیە.

 لاریجانی هەروەها گوتی: “لەو ڕاپۆرتەدا پرسی موحارب (شەڕەکەران) و موفسدی فیلئەرز (ئەوانەی کە بێ ئەخلاقی لەسەر زەوی بڵاو دەکەنەوە)، کراوەتە هەنجەت و گوتراوە کە دەزگای دادوەری ئێران بە پشت بەستن بەو یاسایە،  ئەو کەسانە کە بەرەنگاری دەبنەوە بە شەڕ کردن لەگەڵ خودا پێناسە دەکات. باشە ئێوە کارتان بەو بەشانە چیە؟ ئەو بەشانە پەیوەندیان بە پێکهاتەی یاسایی ئێمەوە هەیە”.

حەمە جەواد لاریجانی هەروەها لە درێژەی دژکردەوە نواندن بەو ڕاپۆرتە گوتی: “ئەو بەڵگانەی کە ئەحمەد شەهید داونی هەمووی درۆن، یانی هیچ بەڵگەیەکی ئەوتۆی نیە کە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.