مایکل دۆران: لە سەردەمی ترامپدا، وەرچەرخانێکی ١٨٠ پلەیی لە هەمبەر ئێران دەبیندرێ

0
1456

ڕۆژی کورد: بنکەی هادسن، لە باأێڕی واشنگتۆن، کۆبوونەوەیەکی لەژێر ناونێشانی “عەرەبستانی سعودی و وڵاتانی کەنداو، هاوپەیمانی ئەمریکا لە دەوڵەتی نوێ ـدا”، پێکهێنا.

لەو کۆبوونەوەیەدا، مایکێل دۆران و دێلی سمیت، لەلایەن بنکەی هادسن و محەممەد ئالی یەحیا لەلایەن شۆڕای ئاتلانتیک و عەلی شەیهابی لەلایەن ڕێکخراوی عەرەبیە، بەشدارییان کردبوو.

باسی سەرەکیی ئەو کۆبوونەوەیە وڵام دانەوە بەو پرسیارە بوو کە “ئێستا هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناڤین دەبێ چ چاوەڕوانیەک لە مێشکیاندا بخەمڵێنن؟” هەڵوێستی پتەو لەلایەن ئەوپەڕهێزێک کە ڕێبەریی ئەو بەشەی نزیک بە حەوت دەیە لە دەست دابووە، چ دەبێ؟ و ئایا درێژەدان بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی پێشوو کە هاوڕێکانی ئەمریکای نادڵنیا و دوژمنەکانی چاوسوورتر کردبوو، درێژەی دەبێ؟

مایکل دۆران، ئەندامی باڵای بنکەی هادسن، لەو کۆبوونەوەیەدا گوتی، مایک پەمپئۆ، سەرۆکی ڕێکخراوی زانیاری ناوەندیی ئەمریکا واتا سیا، لە هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندیی ئەمریکا لەگەڵ تورکیە و سعوودیە دایە. لە دەوڵەتی ترامپ دا، ئێوە وەرچەرخانێکی ١٨٠ پلەیی لە سیاسەتەکانی ئەمریکادا لە هەمبەر ئێران و سعوودیەدا دەبینن.

دۆران هەروەها گوتی: “لە سەردەمی ئۆبامادا، ئۆباما لە تەنگژە لەگەڵ ئێران دەپرینگاوە و خۆی دوور دەکردەوە تا بتوانێ بە سانایی، ڕێکەوتننامەی ناوکی بباتە پێش. ئۆباما لە هەشت ساڵی رابردوودا، هەوڵی دا تا هێزی ئێران لە ناوچەکەدا بە فەرمی بناسێ بەڵام ترامپ هیچ کات واناکات.

ئەو ئەندامەی بنکەی هادسن هەروەها گوتیشی: “ئێران و حیزبووڵا خەریکی بەهێزکردن و ڕاهێنانی هێزە شیعە حوسیەکان لە کەمپەکانی سووریەن. ئەوەی دەیزانین ئەوەیە کە دەوڵەتی ترامپ دەیهەوێ لەو دۆخەی ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران بێتە دەر و دووبارە لەسەر ئەو رێکەوتنە دانوستان بکاتەوە.

محەممەد ئالی یەحیا ـش، گوتی: “من بە دووری دەزانم دەوڵەتی ترامپ لەو ڕێکەوتننامەیە لەگەڵ ئێران پاشگەز بێتەوە.

هەروەها لی سمیت، ئەندامی باڵای بنکەی هادسن گوتی: “دەوڵەتی ترامپ بەپێچەوانی ئۆباما، لەگەڵ ئەوەیدا کە هۆشداری دەدا بە ئێران، لەگەڵ عەرەبساتن و وڵاتانی تری کەنداو لەگەڵ ئێران، ڕێکەوتنی کردووە”.

عەلی شەیهابی، بەڕێوەبەری کردەیی بنکەی عەرەبیەش گوتی: “ئێران لەو ساڵانەی دواییدا، یارمەتیگەلی سەربازیی زۆری داوە بە حوسیەکان و ئەوەشی لە هەمبەر سعودیە و بۆ دژایەتیی سعودیە کردووە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت