ماڵپەڕ و هەواڵدەری چەند زمانەی ڕۆژی کورد، ڕاپرسیەک ئەنجام دەدا

0
1760

ماڵپەڕ وهەواڵدەری ڕۆژی کورد، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی بەرانبەر بە ١١ی جانیوری ٢٠١٦، لەسەر ماڵپەڕەکەی خۆی  ڕاپرسییەکی لەسەر مژاری هەڵبژاردنی خولی دەیەمی پارلمانی کۆماری ئیسلامی، داناوە.

ئەو هەڵبژاردنە دوو بژاردەی (بەشداری یان بایکۆت)ی لەبەر دەم خوێنەران و بینەرانی خۆی داناوە و بەشدارانی ئەو ڕاپرسییە دەتوانن یەکێک لەم بژارانە هەڵبژێرن و دەنگی خۆیان تۆمار بکەن.

ڕۆژی کورد هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە کۆتاییدا ئەنجامی ڕاپرسییەکە بڵاو دەکاتەوە و ڕێژەکان دەخاتە ڕوو.

هەروەک ئاشکرایە تا ئێستا لەمەڕ هەڵبژاردنی ئەو خولەی پارلمان و مەجلسی خوبرەگان (بژاردەکان) لە ئێران، لە لایەن حیزبە دژبەرەکانی ڕژێم و هەروەها خەڵکی ناوخۆ و چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی، دوو بۆچوونی جیاوازی بەشداری کردن و بایکۆت لە ئارادایە.

هەرچەند سەرجەم حیزب و لایەنە کوردییەکانی دژبەری ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا بۆچوون و هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا نەکردووە بەڵام دۆینێ یەکشەممە ٢٠ی بەفرانبار، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا هەڵبژاردنی ئەوجارەی بایکۆت کرد و داوای لە خەڵکی کوردستان کرد ئەو “هەڵبژاردنە نادێموکراتیک”ـە بایکۆت بکەن. لە بەرانبەردا ئەندام و لایەنگرانی هەندێک لایەن و حیزبی تری خۆرهەڵاتی کوردستان، هاندەری خەڵک و ئەندامانیانن بۆ بەشداری کردن و دەستەبەر کردنی ئامانج و خواستەکانیان لە چوارچێوەی کۆماری ئیسلامیدا.

شیاوی ئاماژەیە کە هەڵبژاردنی ئەوجارەی پارلمانی ئێران و مەجلسی بژاردەکان، ڕێکەوتی  ٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاویدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێ

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.