ماکرۆن بە بێدەنگی لە هەمبەر کوشتاری کوردەکان لە عەفرین لەلایەن تورکیە، تاوانبارە

0
789

فەرانسە و بەتایبەتی ئێمانۆێل ماکرۆن سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بەوەی تۆمەتبارکران کە چارەنووسی کوردیان لە دەستی تورکان هاویشتووە و بەوشێوەیەش کورد لەبەرامبەر ژینۆسیدێکی ترسناک دایە.

ڕۆژی کورد: ئێمانۆێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە ئەمڕۆ لە ئەوروپا بەوەی تاوانبار کرا کە چارەنووسی میلیۆنان کوردی وێڵکردووە کە لەسەر دەستی تورکەکان ڕووبەڕوویی ئاوارەیی و کوشتن بوونەتەوە.
بڕۆنۆ ڕیتالیۆ، سێناتۆری خۆپەرێزکار، گوتی: لەدوای ئەوەی کە قەڵایی عەفرین لەلایەن تورکیەوە داگیرکرا، سەرۆککۆماری فەڕانسە پشتی لە کوردەکان کردووە.

ڕیتالیۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: لەکاتێکدا هەمووکاتێ فەڕانسە پشتیوانی لە کوردەکان کردووە، ئیمانۆێل ماکرۆن، بەبێدەنگی خۆی لەمەڕ ڕەوشی عەفرین پشتی لە کوردەکان کردووە.

ئەو هەروەها گوتی، ئەمە وەرچەرخانێکی ۱٨۰ پلەییە لە سیاسەتی فەڕانسە سەبارەت بەدۆخی سووریە، هەروەها دەڵێ، فڕانسوا هۆڵاند سەرۆککۆماری پێشوو و چەپی فەڕانسە زۆر بووێرتر بوو.

لەدرێژەدا دەڵێ: فەڕانسە لە مەحکووم کردنی ئەو جینایەتەی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکیە بێ مەیل بوون، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەردۆغان یاسا نێودەوڵەتیەکان و بەتایبەتی یاسای ناتۆیی بن پێ کردووە سەبارەت بە هێرشی سەر عەفرین چوونکە تورکیە ئەندامی ناتۆیە.

لەمانگی ژانوییەدا تورکیە هێرشێکی نیزامی بۆسەر شۆڕشگێڕانی کورد لە عەفرین دەست پێکرد، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سنوورەکانی خۆی بکات. بەڵام ئەمە لەکاتێکدایە کە ئاگری شەڕی سووریەی بەتینتر کرد.
لەو کاتەوە هەتا ئێستا بەپێی ئامارەکان ۲۵۰۰۰۰هەزار خەڵکی مەدەنی لەترسی شەڕ ئەو ناوچەیان بەجێهێشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا دەیان کەسی دیکەی مەدەنی کوژراون، هەروەها نزیک بە ۱۵۰ شۆڕشگێڕی کورد گیانی خۆیان لەدەست داوە.

تورکیە، هێزە کوردییەکانی هاوپەیمانی ئامریکا، کە لەژێرناوی YPG، یان هەمان یەکینەکانی پاراستنی گەل، کە ڕۆڵێکی گرینگیان لە لەنێوبردنی داعشدا هەبوو، بە لقێک لە پ.ک.ک، لە سووریە کە ئامریکا پ.ک.ک بە هێزێکی تێرۆریستی ناوزەد کردووە، دەزانێت.

وێتالیۆ هەر لە درێژەدا گوتی: دەستبەردان لە کوردەکان هەڵەیەکی مڕۆڤ دۆستانەیە، بۆیە ئەوەی ئێستا ئێمە بینەرین پاکتاوی نەتەوەییە کە ڕوودەدات.

ئەمەهەڵەیەکی سیاسییە، لەبەر ئەوەی ئێمە خەریکین ئیزن بەو هێزانەی کە لە داعش خراپترن بچنە نێو سووریەوە. ئەمە هەڵەیەکی دیپلۆماتیکە، لەبەر ئەوەی لەکاتێکدا هاوپەیمانانمان پێویستییەکی زۆریان بە ئێمە هەیە، ئەوە ئێمە پشتیان بەردەدەین و بەجێیاندێڵین.

بەڕێزیان لەدرێژەدا دەڵێن: مەبەستی سەرۆککۆماری تورکیە ئەوەیە کە ئەو ناوچەیە کە هاوسنووری تورکیەیە داگیربکات و لەجیات دانیشتووانی ئەوێ کە کوردن کەسانێکی دیکە لەوێدا نیشتەجێ بکات.

هێزەکانی ی.پ.گ ڕۆژی یەکشەممە شاری عەفرینیان چۆڵکرد و لەوکاتەدا ئەردۆغان بەڵێنیدا بۆ درێژەدان بەو بەناو پاراستنی سنوورە تەنانەت ئەگەر پێویست بکات ئەوە هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی ژێردەستی کوردستان واتا سنوورەکانی ئێراقیش دەرباز دەکەن.

تورکیە ئەو ناوچانەی باکووری سووریە کە لەژێر دەسەڵاتی کوردەکاندایە بە (ڕێڕەوی تێرۆریستی) وەسف دەکات و کردووە.

لەگەڵ ئەوەشدا، لەبارەی ئەو ڕەوشە خراپەی کە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانی تێکەوتووە لەشەڕی سووریەدا بەگشتی بێدەنگ نەبووە.

ژان یۆ لۆدێریان، وەزیری دەرەوەی فەڕانسە، حەوتوویی ڕابردووە گوتی: نیگەرانییەکانی تورکیە لەمەڕ پاراستنی سنوورەکانی زۆر جیاوازە لەوەی کە هێرشی نیزامی بکاتە سەر ناوچەیەک.

ئامادەکردنی: داوود حەیدەری

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.