ماوەی ڕاسپاردەیی ئەحمەد شەهید بۆ جارێکی دیکە درێژ کرایەوە

0
694

ڕۆژی کورد: ئەحمەد شەهید بۆ شەشەمین جار وەکوو رێپۆرتێری تایبەتیی رێکخراوی نەتوە یەکگرتووەکان تایبەت بە پرسی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ئیسلامیدا هەڵبژێردرایەوە.

بەپێی راپۆرتەکان، شۆرای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ٢٠ دەنگی ئەرێ و لە بەرامبەریشدا بە ١٥ دەنگێ نەخێر ماوەی مەئموورییەتی ئەحمەد شەهیدی تایبەت بۆ پرسی پێشێلاکریی مافی مرۆڤ لە ئێراندا درێژ کردەوە.

ئەحمەد شەهید لە ساڵی رابردوودا بە ٢٠ دەنگی ئەرێ وڵاتانی ئەندامی شۆرای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو پۆستەی درێژ کرابوویەوە.

ساڵی رابردوو تەنیا ١١ وڵاتی ئەندامی شۆرای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دژایەتییان لەگەڵ درێژ کردنەوەی ماوە مەئموورییەتی ئەحمەد شەهیددا کردبوو.

هاوکات وڵاتی ئەرووپایی وبەتایبەت ئینگلیز پشتیوانی راستەوخۆیان بۆ سەرلەنوێ هەڵبژاردەوەی ئەحمەد شەهید لەمەڕ تاوتوێ کردی پرسی مافی مرۆڤ لە ئێراندا کردبوو.

هەروەها رووسیا، چین و وێنیزۆیلا لە وڵاتانی دژبەری هەڵبژرادنەوەی ئەحمەد شەهید بۆ پۆستەکەی بوون.

ئەحمەد شەهید لە دوایین راپۆرتیدا بۆ پرسی پێشێلکاریی لە وڵاتی ئێراندا بڵاوی کردەوە، رایگەیاندبوو کە لە ساڵی ٢٠١٥ی زایینیدا نزیک بە هەزار کەس لە وڵاتی ئێراندا لەسێدارە دراون.

رێپۆرتێری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی پێشیلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێراندا، چەندین جار داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کردووە بۆ تاوتوی کردنی پرسی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ سەردانی ئێران بکات، بەڵام بەرەدەوام لەلایەن دەسەڵاتدارانی تارانەوە ئیزنی سەردانی پێ نەدراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.