سەردێرى ڕۆژنامەکانى ئێران لە بەیانیى دواى هەلبژاردن

0
698

لە ٢٦ فوریە ٢٠١٦ ٧ ڕەشمەى ١٣٩٤ هەتاوى  دەیەمین دەورەى هەلبژاردنى پەڕلەمانى ئێران وئەنجومەنى “خبرەگان” بەڕیوە چو  کە هەر لە سەرەتاى ناو نوسینى بەر بژێرەکان باس و خواسێکى زۆرى بە دواى خۆىدا هێنا.

سەردێرى زۆرینەى ڕۆژنامەکانى ئێران لە بەیانیى دواى هەڵبژاردن بە شێوەیەکى یەکسان تەنیا و تەنیا باس لە بەشدارى زۆرى خەڵک دەکات و وەک جەژنى سەرکەوتن نیشان دەدات.

ڕۆژنامەى ” کیهان” بە مانشێتى بەڵێ گەل بە داخوازى ڕێبەرى باس لە بەشدارى زۆرى خەڵک دەکات و دەڵێت ئەو بەشدارییە دوژمنانى نائومێد کردوە.

ڕۆژنامەى “اطلاعات” بە هەمان مانشێت پێشوازى زۆرىنەى خەڵک لەو هەڵبژاردنە نیشانەى پەیمانى دوبارەى خەڵک بە ڕێبەرى و شۆرش دەزانێ هەروەها ئاماژە بە وتەکانى روحانى کە گوتبوى هەموو لایەنەکانى نێو ڕێژیم براوەى هەڵبژاردنن دەکات. ڕۆژنامەى “خراسان”  یەکێکى تر لەو ڕۆژنامانەیە کە بە مانشێتى بەڵێى خەڵک هەمان بابەتەکانى ڕۆژنامەکانى تر دوبارە دەکاتەوە.

زۆربەى هەرە زۆرى ڕۆژنامەکان بە مانشێتى بەشدارى زۆرى خەڵک نیشانەى نوێکردنەوەى پەیمانى خەڵک بە شۆڕشی ئیسلامى و ڕێبەر و مەرجەعەکانى شیعە دەزانن ئەو هەڵبژاردنانە وەکو جەژنێکى ملى بەشکۆ ناوزەد دەکەن.

ئەلبورز ڕۆئین تەن چالاکى بوارى میدیاى دەرچونى زۆربەى ڕۆژنامەکانى ئێران لە بەیانى دواى هەڵبژاردن بە یەک مانشێت یا زۆر نزیک لە یەک بە بەڵگەیەکى تر بۆ سناریو بونى هەلبژاردن لە ئێران دەزانیت و بە مالپەرى ڕۆژى کورد ڕاگەیاند ” ئەگەر بە وردى لە یاساکانى کۆمارى ئیسلامى ورد ببینەوە دەبینین کە دەست نیشانکردنى بەربژێرەکان  و چاودێرى و ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان لە ئەستۆى شوراى نیگەهبانە نەبونى چاودێرى نێو نەتەوەى و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى گومان لە سەر ڕێژەى بەشداربووان و ڕاستى ژمارەکان  دروست دەکات. هەروەها بە یاسا ڕێکخراوە دەزگاى یاسا دانان واتە مەجلیس هەر یاسایەک کە دەر بکات تەنیا ئەگەر شوراى نیگەهبان پەسندى بکات بە یاسا هەژمار دەکرێ واتە هەمووى هەڵبژاردن تەنیا شانۆیەکە بۆ ئەوەى بە دونیا بگوترێ کە ڕێژیم دەسهەڵات لە خەڵک وەردەگرێ هەر ئەوەش لە ڕۆژنامەکان ڕەنگى داوەتەوە.”

شایانى باسە بەڕێوە چونى هەلبژاردنى ئێران لە ڕوانگەى ڕێکخراوە نێونەتەوەى و مافى مرۆڤ بە هەڵبژاردنیکى نا دێموکراتیک و دور لە بنەماى هەڵبژاردن دەزانن. زۆربەى هیزەکانى ئوپزسیونى ئێرانى بە بایکۆتى هەلبژاردن لەو باوەرە دان کە بەڕێوە چونى هەلبژاردن مانایەکى ئەوتۆى نابێ و گورانکارى دروست ناکات و شانۆى کۆمارى ئیسلامىە کە تەنانەت ئەنجامەکانى لە پێشتر دادەڕێژێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.