مامۆستایەکی کوردی یارسان لە شیعرێکدا، بەش خورایی کوردانی یارسان و کێشەکانیان دەخاتە بەر باس

0
1170

ڕۆژی کورد: لەو گرتە ڤیدیۆیەدا کە لێرە دەیبینن، مامۆستایەکی کوردی لەکی یارسان لە شیعرێکی پاراو بە زمانی کوردی، باس لە کێشەکانی کوردانی یارسان لەمەڕ دامەزراندن و هەروەها کێشەکانی “گوزینشی ئایینی” لە ئێران و ئاستەنگییەکانی بۆ کەسانی غەیرەمسوڵمان دەکات و لە شیعرەکەیدا وێڕای ئەوەی کە باس لەوە دەکا، کوردانی یارسان بە هۆی ئەوەی کە ئایینەکەیان لە ئێران وەک ئایین حیسابی بۆ نەکراوە لە دامەزراندن بێبەشن و دەیانهەوێ لەژێر گوشار و بە ناچاری لەمەڕ ئایینەکەیان درۆ بکەن ئەگینا تەنیا شوانی و گاوانی، مافی پیشەیی ئەوان دەبێ.

ئەو مامۆستایە کە وەک خۆی لە شیعرەکەیدا ئاماژەی پێدەکا، پاشناوی “نەزەری”ـە و لە کۆڕێکی مامۆستایان و بەرپرسانی پەروەردەدا شیعرەکەی خوێندۆتەوە و باس لەوە دەکا کە هەرچەند پاتشای ساسانیان دوعای کردووە خوا وڵاتەکەی لە درۆ بپارێزێ بەڵام ئێستا لە ماوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا هەموو شتێ لە ئەگەر ڕاستیدا، مەحکووم بە لەناو چوونە و درۆ براوەیە.

ئەو مامۆستا کوردە بە ئایین یارسانە لە شیعرەکەی خۆیدا باس لەوە دەکا کە ئەگەر سیستەمی “گوزینش” لە ئێران، گەندەڵ نەبا و تاکەکان درۆیان نەکردبا، ئەدی چما ئەو هەموو درۆزنە لە سیستەمی فەرمانبەریی ئێراندایە و ئەو هەموو دزییە دەکرێ؟ و دەپرسێ: “مەگەر ئەوانە هەموویان گوزینش نەکراوەن؟

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت