لە کرماشان دەستڕێژ لە ماڵی کەسێکی سەر بە ڕژیم کرا

0
1105

ڕۆژی کورد: ئێوارەی ڕۆژی هەینی، 12ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوت، ٢ کەسی نەناس، ماڵ و ماشێنی کەسێکی سەر بە ڕژیمیان لە کرماشان دا بەر ڕەگبار.

کاتژمێر نزیک بە ٢ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، دوو کەسی نەناسراو بە گوتەی شایەتحاڵان دەم و چاوی خۆیان پێچابوو، ڕەگباریان لە ماڵی ئەو کەسە کە سەر بە ڕژیمە کردووە و دواتر شوێنەکەیان بەجێ هێشتووە.

ئەو ٢ کەسە بە سواری ترۆمبیل و بە ماوەیەکی کورت، ڕەگباریان لەو ماڵە لە شارەکی بەسیجی کرماشان کردووە و شوێنەکەیان بە جێهێشتووە.

تا ئێستا هۆکاری ئەو دەستڕێژە ناڕوونە و هیچ گرووپ و لایەنێکیش بەرپرسیارەتیی ئەنجام دانی ئەو کردەوەیان وەئەستۆ نەگرتووە و نازاندرێ هۆکار چ بووە.

لەو ڕووداوەدا ترۆمبیلی خاوەن ماڵەکە و بەشێک لە شیشە و پەنجەرەکانی ماڵەکە خەساریان بەرکەوتووە و هیچ خەسارێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

download

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت