لە ڕەبەت هێرشەکان بۆ سەر ڕژیم بەردەوامن

0
1111

ڕۆژی کورد:  بەپێی هەواڵی هەواڵنیری ڕۆژی کورد لە ڕەبەت، ئەمڕۆ لە سەر ڕێگای سیسێر کات ژمێر ٦ی ئێوارە بە کاتی کوردستانی خۆرهەڵات، هێرش کراوەتە سەر ترۆمبیلە سەربازییەکانی ڕژیم.

ئەو تەقینەوەیە لە ڕێگای سیسێر سەر بە شارستانی ڕەبەت ئەنجام دراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە ڕێگای سییسرێ ماشێنێکی موهیماتی ڕژیم کە بە نیاز بووە بچێ بۆ پایەگای سیسێر لە لایەن قەناس بەدەستێکەوە تەقە لە شۆفیرەکە کراوە  وکوژراوە.

دواتر بە نارنجەک، هێرش کراوەتە سەر ماشێنێکی جیب کە بە دووای موهیماتەکەوە بووە، بەو هۆیەوە کوژراو و بریندارێکی زۆریان داوە کە بە ئامبوولانس ڕاگوازراوە بۆ نەخۆشخانەی ڕەبەت.

دەگوترێ جیبەکە ٥ کەسی تێدا ىوون کە تا ئێستا نازانرێ چەندیان کوژراو و چەندیان بریندار بوون.

هەروەها دەگوترێ تەقەمەنیەکی یەکجار زۆر و بەرچاو هێنراوە بۆ ناوچەی ڕەبەت و سەردەشت و پێدەچێ شەڕ لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام بێت و ڕژیم ترسێکی زۆری ڕێنیشتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.