لە ڕووداوی هاتووچۆ و ئاگرتێبەربوونی دوو ترۆمبیل لە مهاباد، ٣ کەس گیانیان لەدەست دا

0
1117

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆهی کورد، کاتژمێر ٨ی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە هۆی پێکدادانی دوو ترۆمبیل لە نێوان دوو گوندی حاجی خۆش و لەج، ٣ کەس لە ناو ئاگردا سووتان و گیانیان لە دەست دا.

بەپێی زانیارییەکان دوای ئەوەی کە ئەو دوو ترۆمبیلە پێکدادەدەن، کەپسولی گازی شلەی ترۆمبیلی پەیکان تەقیوەتەوە و ئەوەش بۆتە هۆکاری ئاگرگرتنی هەر دوو ترۆمبیل.

لە ئەنجامدا سێ کەس لە مسافیرەکان بەتەواوی سووتاون و گیانیان لە دەست داوە.

کوژراوەکان دوو کوڕی گەنج و مێرمنداڵێکی تەمەن نزیک ١٣ ساڵانن.

دەگوترێ درەنگ گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن بۆ شوێنی ڕووداوەکە، هۆکارێکی کاریگەر لە مردنی سووتاوەکان بووە کە نزیک بە نیو کاتژمێر درەنگ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

بە هۆی گران بوونی نرخی بەنزین لە ئێران، ئەژمارێکی زۆر لە هاووڵاتیانی خاوەن ترۆمبیل، ترۆمبیلەکانی خۆیان بە شێوەی دەستی دەکەن بە گازسووز و بەشێکیشیان کەڵک لە کەپسوولی گازی شلەمەنی وەردەگرن و ئەوەش زۆر جار کارەساتی وەها دڵتەزێن و مەرگی هاووڵاتییانی لێدەکەوێتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت