لە پاریس پێشانگایەک لە وێنەی ژنانی کورد بە بۆنەی ٨ی مارس کراوە

0
599

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ڕۆژی کورد کە لەم پێشانگەیدا بەشدار بوو، ڕۆژی سێ شەممە ٨ی مارسی ٢٠١٦، کات ژمێر پێنج و نیوی ئێوارە، ڕێکخراوێکی ژنان بە ناوی لافام، بە بۆنەی ڕۆژی ٨ی مارس، لە ناوچەی ٧ی پاریس پێشانگایەکی وێنەی ژنانی کوردی بەڕێو ەبرد.

شایانی باسە کە بەرپرسی ئەو رێکخراوە خاتوو “شیرین ئازاد پوور”ـە کە ژنێکی چالاکوانی خۆرهەڵاتی کوردستانە

لەو پێشانگایەدا وێنەی ژنانی کورد و بەتایبەتی شنگال و کوبانی نمایش کراون کە لە کەمپەکانی دهۆک   وهەولێر لە کوردستانی باوور، نیشتەجێ کراون.

ئەو وێنانە لە لایەن دوو وێنەگر بە ناوەکانی گەیلان و ئاسوودە کە دوو کچ و کوڕی وێنەگری کوردن گیراون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لەو پێشانگایە،  خەڵکێکی زۆری کورد و فەڕانسەیی پێشوازیان لە پێشانگاکە کردووە.

لە سەرەتای کردنەوەی ئەو پێشانگایەدا یەکێک لە بەرپرسانی شارەوان ناوچەی ٧ی فەڕانسە قسەی بۆ ئامادە بووان کرد و دواتر بەڕێوەبەری پێشانگاکە، خاتوو شیرین ئازادپووریش لێدوانێکی بۆ ئامادەبووان دا و دواتر  دارا ئەبووبەکر، نوێنەری هەرێم لە پاریس قسەی کرد و باسی لە هێڕشی داعش و ئاوارەیی کورد کرد

شایانی ئاماژەیە کە ئەو پێشانگایە لە ڕۆژی ٩ی مارس تا ٢٥ی مارس کراوەیە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.