لە وڵاتی سویس ڕێپیوانێک بە دژی ئەردۆغان بەڕێوەچوو+ڤیدیۆ

0
858
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە سویس، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شاری بێڕن ـی وڵاتی سویس، ڕێپێوانێک (ڕێورەسمێکی ناڕەزایەتی) بە دژی ئەردۆغان و سیاسەتە فاشیستییەکانی بەڕێوەچوو.
ئەو ناڕەزایەتییانە دوای ئەوە دێن کە ئەردۆغان بە مەبەستی پشتگیری لە ڕفراندۆمی داهاتووی ئەو وڵاتە، کۆمەڵێک ئاخاوتن و میتینگی لە وڵاتانی ئوروپایی ساز داون.
هولەند یەکێک لەو وڵاتانەیە کە پێشت بە بەڕێوەچوونی میتینگی لایەنگرانی ئەردۆغان لە وڵاتەکەی گرتووە.
وڵاتی هۆلەند، ئیزنی نەدا فڕۆکەی مەولوود چاووش ئۆغڵو لە فڕۆکەخانەی پێتەختی وڵاتەکەی بنیشێت.
دوای ئەوە چاووش ئۆغڵوو ڕایگەیاند، تورکیە بە گەمارۆی توند وڵامی ئەو هەوڵوێستەی هۆلەند دەداتەوە.
ئەردۆغان ئەو ڕەفتارانەی هولەندی بە کرداری نازییەکان چواند.
ئانگێلا مێرکل، لە وڵامدا ئەو قسانەی ئەردۆغانی بە بێ بایەخ ڕاگەیاند.
لایەنگرانی ئەردۆغانیش لە تورکیە، ئاڵای هولەندیان لەسەر باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تورکیە هەڵگرت و ئاڵای تورکیەیان لە جێگای دانا.
یەکیەتیی ئوروپا ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، داوای لە تورکیە کرد، ڕەفتارێکی شیاوتر بگرێتە بەر.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیە لە وڵامدا، ڕاگەیێندراوی یەکیەتیی ئوروپای بە بێ ئاقڵانە و بێ نرخ وەسف کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیە ڕایگەیاندووە، تا هولەند لەسەر رەفتارەکانی خۆی بەردەوام بێت ئەوا ئەوانیش بەردەوام دەبن و لە هیچ کردەوەیەک لە هەمبەر ئەو وڵاتە خۆیان نابوێرن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت