لە واشنگتۆن کۆنفرانسی تەنگژەی پلۆرالیسم لە ئێران بەڕێوە چوو

0
990

ڕۆژی کورد: ڕۆژی چوارشەممەی واتا ٢٤ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ناوەندی میدیای نەتەوەیی ئەمریکا بە بەشداری بەشێکی بەرچاوی لە لێکۆڵەرو تۆێژەرانی کورد و عەرەب و بەلوچ ئاکادمیستەکان، کۆنفراسێک لە مەڕ پلۆرالیسم و گرفتی شیعە تەوەرو و فارسی تەوەر لە پێکهاتەی دەوڵەتا بەڕێوەچوو.
لەو کۆنفرانسە دا پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ و لە بەرچاو نەگرتنی کەلتور و زمانی نەتەوە جیاوازەکان وەک ئاستەنگ و تەنگژەکانی پلورالیسم لە ئێراندا خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
لە دەستپێکی ئەو کونفرانسەدا کەریم عەبادیان باسی لە پێکهاتەی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی و شاهەنشاهی کرد کە ڕێگە بە بەشداری غەیرە فارس و شیعە نادات کە لە حکومەت دا ئەو چەندەش وەکو هەڵاواردنی سیستماتیک لە دژی نەتەوە غەیرە فارسەکان بەکار دەهێندرێت.
لە بەشێکی تری ئەو کۆنفرانسەدا دکتور سەعدەدین ئیبراهیم باسی لە پێکهاتە جیاوازەکانی ئێران کرد و گوتی ئێران دەتوانێ لەو جیاوازیە وەکو دەوڵەمەندییەک سود وەرگێرێ بەڵام ئێران هەر خەریکی شەڕی مەزهەبیە لە گەڵ پێکهاتەکانی تر.
هەروەها لە باسی کەمایەتیەکانی نەتەوەیی و مەزهەبی، شیرین عەبادی پاریزەر و وەرگری خەڵاتی نوبێڵ، باسی لە گرفت و نەبوونی ئازادی کەمایەتیەکان لە ئێراندا کرد.
لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا، سەلاح بایەزیدی لە ڕێبەرانی کۆمەڵە، باسێکی لە سەر کورد و مافی ئۆتۆنۆمی پێشکەش کرد کە تێیدا ئاماژەی بە بارودۆخی کوردانی عێراق و سوریە کرد کە توانیویانە بەشێک لە مافەکانیان بە دەست بێنن.
هەروەها لەو کۆنفرانسەدا چەند بابەتی تر لە سەر مافی مڕوڤ و گرفتەکانی تر و تەنگژەی پلورالیسم بە هەموو ڕەهەندەکانیەوە پێشکەش کران

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت