لە هەمبەر لێبووردن لە گیانی هێمن، سنەییەکان، گۆڕی پوویاـیان گوڵباران کرد

0
872

ڕۆژی کورد: دوابەدوای ئەوەی کە “هێمن هەورامی نژاد”، تەمەن ٢٤ ساڵان و خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ بەفرانباری ١٣٩٥٥ی هەتاوی بە هۆی لێبووردەیی بنەماڵەی کەسی کوژراو، دوای حەوت ساڵ مانەوە لە بەندیخانە، لە مەرگ ڕزگاری بوو، خەڵکی بە شێوەیەکی بەرین، ڕێزیان لەو هەڵوێستە جوامێرانەیەی بنەماڵەی کەسی کوژراو گرت و گڵکۆیان گوڵباران کرد.

لەو ڕێورەسمە پڕشکۆیەدا، ئەژمارێکی بەرچاو لە خەڵکی سنە و چالاکانی بوارە جۆراوجۆرەکانی ئەو شارە، بەشدار بوون و دوای ڕێزلێنان لە بنەماڵەی ئەبوولقاسمی، گڵکۆی پوویا ـیان گوڵباران کرد.

c1lkmdexuaa8yktهێمن، حەوت ساڵ بەر لە ئێستا، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بۆ بڕدرابۆوە، بەڵام بە هەوڵی چالاکانی ناوخۆ و داوای لیبووردن لە بنەماڵەی کەسی کوژراو، سزای سێدارەکەی هەڵوەشایەوە.

ئەو لاوە کوردەی شاری سنە، سالی ١٣٩٠ و لە تەمەنی ١٧ساڵان و لە کاتی شەڕ و کێشە لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانی بە ناوی”پوویا ئەبولقاسمی” چەند زەبرێکی چەقۆی لێدابوو و کوشتبووی و هەر بەو هۆیە بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست، لەلایەن دادگای سنەوە سزای سێدارەی بۆ بڕدرابۆوە.

c1lknggwiaqdu8uئەو حوکمە لە “دیوانی باڵای وڵات” و مانگی خەزەڵوەری سالی ٩٤ پشتراست کرایەوە، ئوە لە کاتێکدایە کە بەپێی راپۆرتی پزیشکی یاسایی، ئەو تۆمەتبارە لە کاتی کوشتنی ئەو کەسەدا بەهۆی کەمتەمەنییەوە، لە بواری تێگەیشتنەوە باڵغ نەبووە.

 لە ماوەی ڕابردوودا چالاکان و هاووڵاتییانی شاری سنە، بە شیوازی جۆراوجۆر  سەردانی بنەماڵەی کوژراکەیان کردووە و قەناعەتیان پێهێناون تا لە بکوژی کوڕەکەیان خۆش بن و خوێن بە خوێن نەشۆنەوە کە لە ئەنجامدا سەرکەوتنیان وەدەست هێنا .

هەر لەمساڵدا، ڕەئووف حوسێنی، مێرمنداڵی کوردی مەحکووم بە سێدارە کە لە بەندیخانەی سەقز دەستبەسەر بوو، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کەسی کوژراو، لە مەرگ ڕزگاری بوو.

“ڕەئووف حوسێنی”، کوڕی محەممەدکەریم، لەدایک بووی 8ی ڕێبەرندانی 1375ی هەتاوی کە ڕێکەوتی 17ی گەلاوێژی 1392یهەتاوی لە باژێڕی سەقز بە هۆی ئەنجامدانی مرۆڤکوژیی بە ئانقەست دەستبەسەر کرا و مانگی گوڵانی 1394ی هەتاوی لە دادگای گشتیی سەقز، سزای تۆڵە واتا سێدارەی بۆ بڕابۆوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت