لە ماوەی هاتنە سەر کاری ڕۆحانی، دەستی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە هەموو بوارێکەوە ئاوەڵاتر بووە

0
634

ڕۆژی کورد: لە کاتێکدا حەسەن ڕۆحانی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ساڵی ٩٢دا خوازیاری کشانەوەی باڵی نیزامی له کاروباری ئابووریدا بوو، نە تەنیا پاش ئەوەی بووە سەرکۆماری ڕژیم، داوای یارمەتی لە سوپای تیرۆریستیی پاسداران کرد، بەڵکوو بە سەدان پڕۆژەی ئابووری داوەتە دەست ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە.

“سالار ئابنووش” یەکێک لە فەرماندەرانی سوپای تیرۆریستیی پاسداران ڕایگەیاندووە، لانیکەم ٥٠ پڕۆژەی ئابووری لەلایەن دەوڵەتی ڕۆحانییەوە دراوەتە دەست سوپای تیرۆریستیی پاسداران و مۆڵەتەکەی لەلایەن ڕۆحانییەوە واژۆ کراوە.

ئەو فەرماندە تیرۆریستەی سوپای پاسداران ڕۆژی چوارشەممە ٢ی پووشپەڕ لە کاتێکدا باسی لە تەواوبوونی ژمارەیەک پڕۆژەی وەکوو پیترۆشیمیی بەندەر عەباس کردووە، کە لە چەند ساڵ پێش ئێستاوە بانگەشەی تەواوبوونی پڕۆژەکان دەکرێت.

ئەو ئەندامەی تیرۆریستەی سوپای پاسداران هەروەها گوتووشیەتی: “نیوەی ئاوی هەموو شارەکانی ئێران لەلایەن سوپای تیرۆرسیتیی پاسدارانەوە دابین دەکرێت و داهاتەکەی بۆ قەرارگەی خاتەمولئەنبیا دەبێت.”

ناوبراو پێشتریش باسی لەوە کردبوو کە ٤٠ پڕۆژە لە بوارەکانی ڕێگەوبان، ڕێگەی شەمەندە فەر، کانگە و سەرچاوە سروشتییەکان لەلایەن دەوڵەتی ڕۆحانییەوە خراونەتە ژێر دەسەڵاتی سوپای تیرۆریستی پاسداران .

خاڵی جێگەی سەرنج ئەوەیە کە لە تێکڕای ئەو پرۆژانەدا جگە لە ئەندامانی سوپای تیرۆریستیی پاسداران، کەسانی ئاسایی ڕێگەی کار کردنیان پێ نادرێت.

لەلایەکی دیکەوە زیاتر لە سەدا ٨٠ی کارخانه و کارگه بەرهەمهێنەرەکان بەهۆی گوشاری ئابووری و نەبوونی کەرەستەی خاو بەرەوڕووی داخران بوونەتەوەو هۆکارەکەشی ڕاستەخۆ بەهۆی کردەوە تیرۆرستییەکانی سوپای تیرۆسریستیی پاسدارانەوە بوون.

هەنووکە گەورەترین پڕۆژەکانی وەکوو موخابەرات، نەوت، کانگە و سەرچاوە سروشتییەکان، کەشتیەوانی و فڕۆکەوانی لە ژێر دەسەڵاتی سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامیدان و ئەمەش لەلایەکەوە بووەتە هۆکاری مافیا بوونی سوپای تیرۆسریستیی پاسداران و لەلایەکی دیکەشەوە هەژاری و بێکاریی لە رادەبەدەری خەڵکی بێ دەرەتانی لێکەوتۆتەوە.

ڕۆحانی لە دەستپێکی بە دەسەڵات گەیشتنییەوە بە پێچەوانەی وتە و بەڵێنییەکانی خۆی دەستی سوپای تیرۆرسیتیی لە گۆڕەپانی ئابووریی ئێراندا هەرچی زیاتر ئاوەڵا کردەوەو ئەمەش لەماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا و بەپێی ئامارەکانی بانکی ناوەندیی ئێران سفرەی خەڵکی بەتاڵتر کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت