لە عێراق تەنیا کوردەکان کاندیدى خەڵاتى نوبێلن

0
582

بە گوێرەى کەناڵى کوردستان ٢٤ تا ئێستا لە عێراق هەر یەک لە مام جەلال و نادیە موراد وەک کاندیدى عێراق بۆ خەلاتى نوبێل ئاشکرا کراون. هەروەها دەنگۆى کاندید بونى ڤیان دەخیل لە هەندێ ناوەندەوە بڵاو بۆتەوە

مام جەلال وەکو کەسایەتى کاریگەرى ئاشتى نیوان پێکهاتەکانى عێراق لە لایەن دەسهەلاتى دادوەرى عێراق کاندید کراوە. مام جەلال یەکەمین سەرۆک کۆمارى کوردە لە کۆمارى عێراقى فیدراڵ کە پەیوەندى نزیکى لە گەل هەموو پیکهاتەکانى هەبووە.

نادیە موراد کچە ئیزدی کوردە کە لە هیرشەکانى داعش لە گەل ژمارەیەکى زۆرى کوردانى ئێزیدى گیراو لە لایەن ئەو تاقمە بە ناو ئیسلامە زۆر بە دڕەندەى دەستدرێژیان کرا سەر. دواتر کە ئازاد بوو لە چاوپێکەوتنە تەلەفزیونى و هەروەها لە نەتەوە یەکگرتوەکان بە گێرانەوەى چیرۆکى تاڵى کاریگەرى زۆرى لە سەر هەستى مرۆڤایەتى دروست کرد.

ڤیان دەخیل ئەندامى پاڕڵەمانى عێراقە لە سەر لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان و هەروەها لە کوردانى ئیزیدى کە دواى داگیرکردنى شەنگال بە گریانەکەى کاریگەرى لەسەر بۆچونى نیونەتەوەى بۆ بەرگرى لەو شارەو کوردانى ئێزیدى و کوردستان  دروست کرد.

خەلاتى نوبێل هەموو ساڵیک بە یادى دامەزرێنەرى ئەم خەلاتە ئاڵفرێد نۆبێل لە پێنج بەشى کیمیا،فیزیا،پزشکى، ئەدەب و ئاشتى  دا بە سەر براوەکانى ئەو خەلاتە دابەش دەکریت ئاڵفرێد نوبێل زانایایەکى کیماوى سوئێد بووە کە توانیویەتى دینامیت بدۆزتەوە. خەڵاتى نوبل یەک میدالى زێر ودیپلۆمێکى شانازى و یەک ملیۆن یورؤ لە خۆ دەگریت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.