لە سنە لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان گیانی لەدەست دا

0
558

دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سنە، مەرگی لاوێکی کوردی لێکەوتەوە.

لاوێکی کورد چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە نزیک شاری سنە و لە جادەی سەوڵاوا درابوویە بەر گولـلەی هێزە ئینتزامییەکان و پاش مانەوەی چەند ڕۆژ، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

شوناسی ئەو لاوە کوردە ئەرسەلان بەرزگر و تەمەن ٢٩ ساڵ ڕاگەیەندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕایگەیاندووە، ئەو لاوە کوردە بە بێ هیچ بەڵگە و بیانوویەک لە “ملە(گردنە)”ی سەوڵاوا تەقەی لێکراوە و پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە کراوە.

ماوە بە ماوە هاووڵاتیانی مەدەنیی کورد، بە بیانووی جۆراوجۆر لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە تەقەیان لێدەکرێت و ئەوەش کوژران و برینداربوونی ئەو هاووڵاتیانەی لێدەکەوێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.