لە تەقینەوەیەکدا لە تورکیە دوو پۆلیس کوژران

0
607

گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناو تورکە لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ناوخۆیی پارلمانی ئەو وڵاتە و دواتر هەستیاربوونی تورکیە بە سەربەخۆیی کوردستانی ڕۆژئاوا، ڕۆژ بە ڕۆژ دێت و زیاتر دەبێت، سەربەخۆییەکی کە تا ئێستاش ساڵح موسلیم و سەرجەم بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی پ ک ک و ی پ گ، نکوڵیان لێکردووە و وادیارە هەنگاوەکان بەرەو فیدرالی بن، فیدرالییەک کە سووریەش پێشنیاری کردووە و پشتی دەگرێ.

دوای تەقینەوەی ئیستانبووڵ کە تێێدا زیاتر لە سەد کەس کوژراو و بریندار هەبوو، ئەمڕۆ هەینی ١٤ی ڕەشەممە بە هۆی تەقینەوەی ترۆمبیلێک لە پارێزگای نسیبین لەسەر سنووری تورکیە، دوو پۆلیس کوژران و ٣٥ کەسیش بریندار بوون. لە هەمان کاتدا بەرپەسانی تورک دەڵێن ڕاکێتێکیش وە شوێنی تەقینەوەکە کەوتووە.

هەواڵدەری ڕۆیتێرز باس لەوە دەکات کە بەرپرسانی تورکیە ئەو تەقینەوەیان خستۆتە ئەستۆی پارتی کرێکارانی کورد، پارتی لرێکارانی کورد تا ئێستا ئەو کردەوەیەی وە ئەستۆ نەگرتووە.

شایانی ئاماژەیە کە ڕۆژی پێنج شەممەش هەواڵی هێرش هێنانی دوو ژن بۆ بنکەیەکی پۆلیسی دژە شۆڕش لە شای ئیستانبووڵی تورکی ەبڵاو بۆوە کە بە نارەنجەک و تەقەکردن هێریشان کردۆتە سەر ئەو بنکەیە.

پێویست بە ئاماژەیە کە هێڕشەکانی چەند مانگی ڕابردووی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستانی باکوور، جۆرێک لە کۆمەڵکوژی ئەژمار دەکرێن، کۆمەڵکوژییەکی کوردەکانی ئەو وڵاتە کە زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و یەکگرتووی ئەوروپاش پشتڕاستیان کردۆتەوە و داوایان لە تورکیە کرد دەست ڕاگرێ، بەڵام تورکیە ئەمریکای لە نێوان دوو بژاردەی یان تورکیە یان کوردەکان سەرپشک کرد، ئەمریکاش ناڕاستەوخۆ هەرەشەی لە کوردەکان کرد کە نەکا کێشە بۆ تورکیە ساز بکەن و لەسەر سنوورەکانی ئەو وڵاتە جمووجۆڵ بکەن و لەوە زیاتر بە فیتی ڕووسیە هەڵبسووڕێن.

لە هێڕشی دەوڵەتی تورک بۆ باکووری کوردستان، دەوڵەتی تورک زیاتر لە ٧٠ کەسی لە خەڵکی سیڤیل کوشت، ئەو ڕەفتارەی تورکیە وایکرد، دوران کاڵکان بڵێ: ئێمە لە جزیر هەڵەمان کرد، نەماندەزانی تورک هێندە وەحشیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.