لە بەغدا بە دژی ئێران و قاسم سلێمانی درووشم درا+ڤیدیۆ

0
588

دۆینێ شەممە، ١١ی بانەمەڕ (٣٠ ئاوریل) لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە ماوچەی ئەلخەزرا (مەکتوقەتوولخەزرا) ڕژانە ناو پارلمان و پارلامنیان داگیر کرد.

لایەنگرانی موقتەدا سەدر بە ئاشکرا و بە پێی ڤیدیۆیەک کە بلاو بۆتەوە بە دژی ئامادەبوون و هەبوونی ئێران لە عێراق درووشم دەدەن و بە ئاشکرا دەڵێن “ئێران دەبێ بڕوا”. ئەوان بە دژی دەسەڵات و خۆتێهەڵقووتاندنی ئێران لە بەغدا و ئەنجامە نەرێنی و ماڵ وێرانکەرەکانی ئەو دەست تێوەردانە لەسەر پێکهاتەی حکومەتی بەغدا، درووشمیان دەداوە.

هەروەها لایەنگرانی سەدر، بە دژی ئامادەبوونی قاسم سلێمانی لە عێراق و دەست تێوەردانیان لە کار و باری ناوخۆیی عێراق درووشمیان دا.

لە لایەکی ترەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٣٩٥ هەتاوی، ڕژیمی تاران رایگەیاندووە کە سەرجەم فڕین ـەکانی خۆی بەرەو بەغدای پێتەختی عێراق ڕادەگرێ.

پێدەچێ ئەو بڕیارەی ئێران دوابەدوای درانی درووشم لە لایەن لایەنگرانی سەدر بە دژی ئێران و خودی قاسم سلێمانی بێت و دڵەڕاوکێی لە لای ئێران ساز کردبێت.

شایانی ئاماژەیە کە دۆینێ شەممە، میدیا و ڕاگەیێنە ئێرانییەکان بە تووندی دژ بە هەڵوێستی مەقتەدا سەدر ویستان و ئەو سەرهەڵدانانەیان بە خەسارێک بۆ پرۆسەی سیاسیی عیراق ناوبرد.

بۆ بینینی درووشم دانی لایەنگرانی سەدر بە دژی ئێران، لێرە کرتە بکە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.