لە ئاڵمان خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی بەڕێوە چوو

0
666

ژومارەیەک لە کوردستانیان و هەندێک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئاڵمانیلە ئاڵمان، خۆپیشاندانێکیان بۆ پشتیوانی لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنیی ئێران، بەڕێوەبرد.

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی” بە هاوبەشیی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران ـ ئاڵمان و ژمارەیەک ڕێکخراوی چالاکی بواری مافی مرۆڤی ئاڵمانی، خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنیی ئێران بەڕێوە چوو.

لەو خۆپیشاندانەدا، سەرەتا خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی وێنەی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران لەبەردەم بینای شارەوانیی هامبورگ”Rathaus” کۆبوونەوە و پاشان بە لێدانی دەف لە لایەن چەند هونەرمەندێکی ئاڵمانیی چالاکی مافی مرۆڤ و گوتنەوەی دروشم بۆ ئازادیی بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی و ئازادی بۆ ئێران، بە شەقامەکان‏دا بەرەو ناوەندی شار ڕێپێوانیان کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.