لەژێر نەخۆشخانەی کۆنی سەردەشت نەخۆشخانەیەکی تر دۆزراوە

0
582

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆی کورد، له ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، لە کاتی ڕووخاندنی نەخۆشخانەی کۆنی شاری سەردەشت، نەخۆشخانەیەکی تر لە ژێر بینای ئەو نەخۆشخانەیە دۆزرایەوە.

شایەتحاڵێک بە رۆژی کوردی کوت کە لە کاتی خاکبەرداری نەخۆشخانەی کۆنی شاری سەردەشت، کرێکاران دەگەن بە بیتۆن (توێی چیمەنتۆیی) و بە ئامێری تایبەت ئەو چیمەنتۆییەیان بڕیوە بەڵام دووبارە گەیشتوونە توێیەکی چیمەنتۆیی تر و دوای بڕینی توێی چیمەنتۆیی دووهەم، نەخۆشخانەیەکی کۆن لە ژێر ئەو دوو توێ چیمەنتۆییە وەدەر دەکەوێت.

ئەو شایەتحاڵە گوتی پێدەچێ ئەو نەخۆشخانە هی ٥٠ تا ٦٠ ساڵ لەوەی پێش بێت.

بەرپرسان تا ئێستاش ئیزنیان نەداوە بە کەس کە سەردانی ئەو شوێنە بکات بۆیەش نازاندرێت کە چی تێدایە و بە چ هۆیەک بی ڕووخاندنەوە، بینایەکی نوێی لەسەر ساز کراوە.

شایانی ئاماژەیە کە بە پێی لێدوانی ئەو شایەتحاڵە کە ناکرێ ناوی ئاشکرا بکەین، یەکێک لە بەساڵاداچوانی نیشتەجێی سەردەشت دەڵێ من هیچ کات وەبیرم نایە ئەو نەخۆشخانە لەو شوێنە بووبێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.