لەناو خودی سعوودیە، هێرشێکی چەکداری کراو سەر هێزە ئاسایشیەکانی ئەو وڵاتە

0
514

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستانی سعودی ڕایگەیاند، گرووپێک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی پشکنین لە نێوان دوو ویلایەتی ئەلماجارید و باریک لە باشووریی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە و چەند کەس کوژراون.

ڕۆژی کورد: بەپێی سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی عەرەبستانی سعودی، ڕۆژی هەینی ۲۰ی ئاپریلی ۲۰۱۸ زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۳۰ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ کوردی، وتەبێژی وەزارەتی ناخۆیی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، کەسانێکی نەناسراو هێرشیی چەکدارییان کردووەتە سەر بازگەیەکی پشکنین لە نێوان دوو ویلایەتی ئەلماجاریدە و باریک کە دەکەونە باشووریی ڕۆژئاوای عەرەبستانی سعودی.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆیی عەرەبستانی سعودی رایشیگەیاند، لە ئاکامی ئەو هێرشە چەکدارییەدا بۆ سەر هێزە ئەمنیەتییەکان لە باشووریی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، چوار کەس لە هێزە ئەمنیەتییەکان گیانیان لە دەست داوە و چوار کەسی دیکە بریندار بوونە.

هێزە ئەمنیەتییەکانی عەرەبستان سعودی دووایی پەیگیریێکی چڕوپڕ تووانیویانە دوو کەس لە هێرشکاران بدۆزنەوە و دەست بەسەریان بکەن، بەڵام هێرشکاری سێهەم ڕووبەووڕی هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو وڵاتە بەرەنگاری کردووە و لە ئاکام ئەو بەرەنگار بوونەوەدا پۆلیسێکی‌تر گیانی لە دەست داوە، دووایی بەرانگاریێکی زۆر پۆلیس تووانی هێرشکارەکە بکوژێت.

تاکوو ئێستا ناسنامەی ئەو هێرشکارانە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی عەرەبستانی سعوودی ئاشکرا نەکراوە.

کارناسی پرسە سیاسییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد ڕایدەگەیێنێت، بەپێی دوژمنایەتیی و هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران لە عەرەبستانی سعودی و بەپێی ڕابردوو و مێژووریی پڕ لە تیرۆر و تیرۆریستکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە وڵاتانی جیهان بەتایبەتی هەرێمی کوردستان ــ باشوور، هەیەتی و دەست تێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە و نانەوەی بشێوی و ئاژاوەگێڕی، گومان بۆ کۆماری ئیسڵامیی تیرۆریست پەروەری ئێران دەچێت کە هێرشی کردبێتە سەر هێزەکانی ئەمنیەتییەکانی عەرەبستانی سعودی لە نێو خاکی ئەو وڵاتە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.